خوێندنه‌وه‌ی 1
"کۆشکی باڵنده غه‌مگینه‌کان" و گۆشه‌نیگایه‌کی نوێ(1)
دوایین رۆمانی به‌ختیار عه‌لیم خوێنده‌وه.. گه‌لاڵه‌ی رۆمانه‌که به‌پێی ته‌ون و کڕی حیکایه‌ته‌کان دامه‌زراوه؛ هه‌بوو نه‌بوو ، له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سێ کوڕ هه‌ن که ئاشقی کچێک ده‌بن(سه‌وسه‌ن) و هه‌ر یه‌که‌و به له‌ونێک ده‌نێرێته خوازبێنیی کچه و ئه‌ویش بڕیارئهدا هه‌رکام له‌و سێ کوڕه( کامه‌ران و خالید و مه‌نسوور) بۆ سه‌لماندنی ئه‌وینی خۆیان بچن ده‌وری دنیا بده‌نه‌وه و هه‌ریه‌که‌و جوانترین باڵنده‌کانی بۆ راو بکه‌ن و بۆی بهێننه‌وه و... دوای نۆساڵ و نۆمانگ و نۆ رۆژ ونۆ ده‌قه کوره‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بینن سه‌دام حسه‌ین نه‌ماوه و پارتی و یه‌کیه‌تی هاتوونه و ... مه‌نسوور عاشقی ئه‌و گه‌ڕانه خۆشه بووه و حه‌ز ناکا ژن بهێنێ.. خالیدیش وادیاره نه‌گۆراوه و هه‌ر حه‌زی له کوشتنی کامه‌رانه و سه‌وسه‌ن مێرد ده‌کا به کامه‌ران و تێر بۆنی جیهان له تووکی سینگی هه‌ڵده‌مژێ و له‌ناو ئه‌و هه‌موو باڵنده ده‌نگخۆش و جوانانه‌دا که‌یفی عاله‌م ده‌کا و دهبووژێته... به‌ڵام عه‌شیره‌تی خالید ئه‌و سووکایه‌تییه قه‌بووڵ ناکه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی سلێمانی ده‌گرنه‌وه.. کامه‌ران ده‌کوژن و سه‌وسه‌ن دوای ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مردنی دوایین باڵنده‌کاندا ده‌مرێ و... ته‌واو.
ئه‌وه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا زۆر به‌رچاوه نه‌ئه‌م حیکایه‌ته دوور و درێژه.. به‌ڵکوو هه‌ست کردن به جۆرێکی دیکه‌ی گێڕانه‌وه‌یه؛ واته گۆشه‌نیگا باوه‌کانی یه‌که‌م که‌س(منۆلۆگ) و دووهه‌مکه‌س(منی دووهه‌م) و سێهه‌م که‌سی تاک(زانای گشتی) له‌م رۆمانه‌دا له گۆشه‌یه‌کی دیکه‌وه دێنه گێڕانه‌وه که ئه‌ویش گۆشه نیگاکانی "یه‌که‌مکه‌س و سێههمکهسی کۆ"یه!!؛
" هه‌رچی له ژێرزه‌مینی هوتێله‌که‌دا کۆببووینه‌وه ده‌مانگۆت"ئه‌ی دوایی چی، مه‌نگوڕ ئه‌ی دوایی چی" 81
" به خرۆشانێکی زۆره‌وه پرسیمان؛ ئه‌ی مه‌نگور تۆ ده‌ڵێی چی؟"82
" له و حه‌فته‌یه دا جاوهروانییهکی گه‌وره باڵی به‌سه‌ر هه‌موو شاردا کێشا، هه‌موومان به جۆرێک له جۆره‌کان سه‌رگه‌رمی بیرکردنه‌وه له‌مانای قسه‌کانی کچه‌که‌ی گوڵدانچی بووین، به‌لام له‌و رۆژانه‌دا هه‌واڵێکی ئه‌وتۆ و گرینگ له‌ماڵی ئه‌وانه‌وه نه‌هاته ده‌رێ.
"خه‌ڵکانێ زۆر شاهید بوون که سه‌وسه‌ن گولدانچی له‌گه‌ڵ باوکی‌دا دووجار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ته‌له‌فۆنی کرد،..."88
که‌سانێک که خۆیان به دۆستی نزیکی گوڵدانچییه‌کان داده‌نا.. هه‌وڵێکی زۆریاندا..."
هه‌موو ده‌مانزانی که هه‌ر سێکیان وه‌ک یه‌ک وه‌ڵام به سه‌وسه‌ن فیکره‌ت ده‌ده‌نه‌وه.."
" هه‌موو ده‌یان گوت" ئێمه نه‌مانده‌زانی"
له‌م چه‌شنه گۆشه‌نیگادا هه‌وڵدراوه له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی گۆشه‌نیگاکانی دیکه‌دا.. لاوازییه‌کانی هه‌موویان له‌ناو سیسته‌می گیڕانه‌وه‌دا ئیسلاح بکرێن.. بۆ وێنه لاوازیی گۆشه نیگای سێههمکهسی هه‌مووشتزان ئه‌وه‌یه که باوه‌ڕمه‌ندیی به دهروونناسیی که‌سه‌کان لای خوێنه‌ر که‌مده‌کاته‌وه، واته خوێنه‌ر به‌رده‌وام ده‌پرسێ بگێڕه‌وه چۆن ده‌زانی که که‌سایه‌تی "ئهلف" خه‌ریکه چی ده‌کا؟ به‌ڵام له‌م گۆشه‌نیگا کۆیانهدا به پێی " هه‌موو شت لای هه‌مووانه" باوه‌ڕکردن به هه‌رسێ گۆشه‌نیگا کلاسیکیه‌کان زیده‌تر ده‌بێ و هه‌ر چه‌شنه زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به هه‌ر که‌سایه‌تییه‌ک له رێگای زانییارییه‌کانی "ئه‌وان" و ئیمه"وه ته‌کمێڵ ده‌کرێن.ئه‌مه یه‌که‌م تکنیکی به‌رجه‌سته‌ی چۆنیه‌تی گێرانه‌وه‌یه له "کۆشکی باڵندهغهمگینهکان"دا. دڵنیام ئه‌م نوێکارییه باش و به‌جێ هاتۆته ناو گێڕانه‌وه‌ی ده‌قی کوردی.

8 نظر:
در ۱۰:۰۸ بعدازظهر, Unknown گفت...
سڵاو کاکه ساله
ماندوو نه‌بی و به‌رده‌وام بی. بۆ وا دره‌نگ دره‌نگ نوێی ده‌که‌یته‌وه؟
در ۲:۰۸ قبل‌ازظهر, کاوان گفت...
kata.kurdblogger.com
کاوان نههاییم
تکامه سه‌ردانم بکه‌ن کاک ساڵح گیان.
بۆچوونتانم لا زۆر گرنگه تکایه به پیاوم بزانن .
خۆشم ده‌وێن و ئه‌وێن .
در ۱۱:۴۸ بعدازظهر, سووزه‌نی گفت...
کاوان گیان راسته هه‌نێ ته‌مبه‌ڵم م م .. به‌لام هه‌م پێم پیاوی، هه‌م شاعیر و هه‌م خۆشه‌ویستی ی ی ی
در ۷:۵۰ قبل‌ازظهر, درد من گفت...
مه نسور ده موو چاویکی باریک و جووتیک چاوی کراوه ی هه بوو .... چه شنیک له ئاده میزاد که مه نگور حه سودی پیده بردن......
به ختیار عه لی پیش‌تر فارس نه بووه ؟ ...
در ۴:۴۹ بعدازظهر, فرمیسک گفت...
سلاو کاک ساله ماندو نه بی پیش‌تر ئا وازه ی ئیوه م بیستبو ئیمه به شاگردی خوتان بزانن سه ر دانمان که ن

در ۹:۴۹ بعدازظهر, Unknown گفت...
کوڕه بابه ئه‌وه له کێ ده‌پاڕێنه‌وه بێ و سه‌ردانێکتان بکات. کاک ساڵه هێنده ته‌وه‌زله جوابی ماندوو نه‌بینی و سڵاویش ناداته‌وه.
در ۱۱:۲۵ بعدازظهر, سووزه‌نی گفت...
ساکۆ گیان به ته‌مبه‌لی خۆم بمبه‌خشه، به‌ڕێز گیان!
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی