فستیواڵی چیرۆکی بانه 2
له په‌راوێزی نۆهه‌مین فستیواڵی چیرۆکی بانه‌دا
چیرۆک و چیرۆکنووسانی منداڵ له نۆهه‌مین فستیواڵی چیرۆکی بانه‌دا رێزی تایبه‌تیان لێ‌گیرا که جێی پێزانینه. له به‌شی کوردی‌دا' به‌بێ ناودێرکردنی پله‌ی یه‌که‌م تا سێهه‌م سێ چیرۆکی هه‌ڵبژارده ده‌ستنیشان و خه‌ڵات کران؛
چیرۆکی "که‌وش ته‌ق ته‌قی" نووسینی زێنه‌ب به‌ڵه‌دی له شاری ئیسلام ئاباد
چیرۆکی " کایه" نووسینی کاویان رۆسته‌می له شاری سه‌قز
چیرۆکی "دووگمه‌ی چواره‌م" نووسینی په‌ره‌ستوو که‌ریمی له شاری بانه
له به‌شی فارسیشدا به بێ ده‌ستنیشانکردنی پله‌ی یه‌که‌م تا چواره‌م ئه‌م چیرۆکانه وه‌ک چیرۆکی هه‌ڵبژارده خه‌ڵات کرا؛
چیرۆکی "رویای پری" نووسینی فه‌رزانه میرزاخانی له شاری "هه‌فشجان"(پارێزگای چهارمحال بختیاری)
چیرۆکی "آقا حسن من" نووسینی جواد میرزایی له شاری مه‌لایه‌ر(پارێزگای هه‌مه‌دان)
چیرۆکی "بابا" نووسینی سپیده ئازاد له شاری شهرکیان (پارێزگای چهار محال بختیاری)
چیرۆکی " درخت بادام" نووسینی زهرا میرزایی له شاری رزن (پارێزگای هه‌مه‌دان)
له به‌شی وتاردا فستیواڵی نۆهه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو و ... هه‌ر چه‌ند چه‌ند وتارێک ئاراسته‌کران و ریزی تایبه‌تیشیان لێ‌گیرا؛
وتاری "درامدی برادبیات داستان و نحوه داستان نویسی" نووسینی جمیله موعه‌ززه‌می(قوروه)
وتاری " ویژگی داستان دهه هفتاد" نووسینی ئه‌عزه‌م به‌هرامی(توربه‌ت جام)
وتاری " ته‌عبیر داستان یووسف" نووسینی سندی مومنی(شیراز)
وتاری " چه‌مک و ناوه‌رۆک(!!) له چیرۆکی هاوچه‌رخی کوردی‌دا" نووسینی عومه‌ر مه‌حه‌مه‌دی
با وه‌کوو به‌شی ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگانی چیرۆکی فستیواڵی نۆهه‌م (به رێژه‌ی فستیواڵه‌کانی پێشوو) که‌مترین ده‌رفه‌تیان هه‌بوو( هه‌ر ره‌خنه‌گرێک30خوله‌ک بۆ 12 چیرۆک) به‌ڵام زۆرترین سه‌رنجی به‌شداربوانی راکێشا؛
کاتی خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی به‌ڕێزان عه‌تا نه‌هایی و موراد ئه‌عزه‌می (هه‌رکامه‌یان له سه‌ر 12چیرۆکی فارسی و کوردی) خرایه دوایین ساته‌کانی شه‌وی یه‌که‌م و په‌له‌کردنی موجری به‌رنامه‌که‌ش په‌یتا په‌یتا باسه‌که‌ی ده‌پچراند
به‌ڕێز عه‌تا نه‌هایی له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا به جوانی ئه‌و چه‌شنه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی به شۆخی و "جوکی" کۆتایی شه‌و شوبهاند و گوتی که ئه‌زقه‌زا بێ "موناسهبهتیش نیه" .. ئه‌و شه‌وه من پێشنیارم کرد که ده‌رفه‌ته‌که‌م بدرێ به به‌ڕێز موراد ئه‌عزه‌می بۆ وه‌ی بتوانێ خوێندنه‌وه‌کانی ئاراسته بکا و به خۆشیه‌وه پێشنیاره‌که‌یان قه‌بووڵ کرد.
بۆ به‌یانی به‌ڕێز محه‌مه‌د ره‌زا گووده‌رزی(یه‌کێک له ره‌خنه‌گرانی به‌شی فارسی) له گله‌ییکردن له چیرۆکه‌کاندا گوتی که "چێژ" له ئه‌ده‌بی چیرۆکدا زۆر گرینگه و چیرۆکه‌کان ئه‌و چێژه‌ی پێویست ناداته خوێنه‌ران .. به‌ڕێز گووده‌رزی گوتی ئه‌گه‌ر من که ساڵهایه له‌گه‌ڵ چیرۆکی فارسی ده‌ژیم له چیرۆکێک تێنه‌گه‌م، ده‌بێ کێ لێی تێبگات؟
له‌کاتی دیارییکراو بۆ ئه‌و دوازدهچیرۆکهی که بۆ ره‌خنه‌کاری و خوێندنه‌وه لای من بوون،
له‌گه‌ڵ پولێنکاری چیرۆکه‌کان به چوار به‌شی چیرۆکی رووداو(حادثه)، که‌سایه‌تی، وههم و خه‌یاڵ، ده‌روونناسانه و به کورتهباسکردن له‌سه‌ر ئه‌و شێوازانه..زۆر به‌رێزه‌وه وه‌ڵامی به‌ڕیز گوودهرزیم به‌و شێوهیهدایهوه که " چێژ"ی هه‌ر بابه‌تێکی هونه‌ری پێوه‌نده به به‌رده‌نگه‌وه و خوێنه‌رانی ئاسایی و مامناوه‌ند و چالاک، هه‌رکامه‌یان به‌پێی ده‌رک و توانا و متالا و ئاشنابوونیان له‌گه‌ڵ ره‌وتی ئه‌ده‌بی - هونه‌ری جیهانی رێژه‌ی چێژوه‌رگرتنیان له چیرۆکی مودێرن و پاشمۆدێرن جیاوازه و له خوێنه‌رێکی ئاسایی نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکرێ که چێژ له چیرۆکی ده‌روونناسی نوێ و رۆمانی نوێ و ... وه‌ربگرێ و...
به‌ڕێز محهمهدجواد جزینی ره‌خنه‌گری دیکه‌ی به‌شی فارسی له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندکردن و جه‌ختکردنه‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی من گوتی که ئێمه له‌ده‌وره‌ی تێپهڕینداین به‌ره‌و جیهانی مودێرن و ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی چیرۆکی مودێرنه که په‌سه‌ندی عه‌وام نیه و... به‌توندی هێرشی کرده سه‌ر بۆچوونه‌کانی به‌ڕێز گووده‌رزی و دواتر ده‌مه‌ته‌قێیه‌کی خۆش ساز بوو و چه‌ندده‌نگی بوونی خوێندنه‌وه‌کانی چیرۆکی به‌جوانی نواند... هه‌ر چه‌ند ئه‌و دووبهڕیزه خۆیان به‌و راستییه(!!) نه‌گه‌یشتن که؛ حه‌قیقه‌ته‌کان زۆرن و... ماویه‌تی
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی