فستیواڵی چیرۆکی بانه
سێ شه‌ممه( 9/9/89)
نۆهه‌مین فستیواڵی چیرۆکی(کوردی و فارسی) له بانه، کۆتایی هات!
دوای سێ ساڵ هه‌وڵی بێوچانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بانه بۆ رێخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی فستیواڵی چیرۆکی بانه، ئه‌نجام، رۆژه‌کانی یه‌کشه‌ممه تا سێ شه‌ممه‌ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مسال نوهه‌مین فستیواڵی چیرۆکی بانه، به به‌شداریی چیرۆکنووسانی هه‌موو پارێزگاکانی ئیران که‌وته‌وه گه‌ڕ.. له‌و ماوه‌دا نیزیک به 60 چیرۆکی کوردی و فارسی1 و وتارگه‌ل جیاواز ئاراسته‌ی خوێنه‌ران کرا2
ناو به‌ناو له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه ره‌خنه‌ئاراسته‌ی چیرۆکه‌کان کرا و چه‌ند جارێک ده‌رفه‌تی دیالۆگی(توند و تێژ له ده‌رفه‌تێکیاندا)3 درایه ئه‌ندامانی لێژنه‌ی زانستی بۆ وه‌ی راجیاوازه‌کانیش چه‌ند ده‌نگی بوونی فستیواڵه‌که بنوێنن...
ئه‌نجام رای لێژنه‌ی داوه‌ران4 له لایه‌ن به‌رێز موراد ئه‌عزه‌می یه‌وه خوێندراه‌وه و ئه‌نجامی کێ بڕکێی چیرۆکنووسانی به‌م شێوه‌یه دیاری کرد؛
به‌شی کوردی؛
4- سپاسنامه‌ی لێژنه‌ی داوه‌ران درایه چیرۆکگه‌ل "تراویلکه" نووسینی به‌ڕێزسدیق ره‌سوولی له بۆکان و " حه‌یران" نووسینی به‌ڕێز مهوه‌ش خانعه‌لی زاده له دیوانده‌ره
3- خه‌ڵاتی سێهه‌می فستیواڵ درایه چیرۆکی "ئای مه‌لات" نووسینی به‌ڕێز کامران جه‌باری (بیجاڕ)
2- خه‌ڵاتی دووهه‌می فستیواڵ درایه چیرۆکی " ته‌نیا خه‌می گوڵه‌مێخه‌که‌کانمه" نووسینی به‌ڕێز چنوور سه‌عیدی (سنه)
1- خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیواڵ درایه چیرۆکی "نۆ،نا دوو ده‌رکه.. نووسینی به‌ڕێز سدیق کریم پوور(بانه)
به‌شی فارسی؛
3- خه‌ڵاتی سێهه‌می لێژنه‌ی داوه‌ران5 درایه چیرۆکی " برجک" نووسینی سرووش عه‌لیزاده(ره‌شت)
2- خه‌لاتی دووهه‌می فستیواڵ درایه چیرۆکی "تیروه‌ند" نووسینی خوسره‌و عه‌باس خودلان.. (کرج)
1- خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیواڵ درایه چێرۆکی " نردبان پنچ پله" نووسینی غوڵام ره‌زا دریکوندی.. ( خوڕه‌م ئاباد)
و.... هه‌ر وه‌ها نۆهه‌مین فستیواڵی چیرۆکی بانه ریزی تایبه‌تی گرت له به‌ڕیزان ره‌وف ته‌وه‌ککولی(نووسه‌ر) و عه‌تا نه‌هایی(ئه‌ده‌یب) به‌بوونه‌ی چه‌ندین ساڵ نووسینی بێ‌وچان و خزمه‌ت به ئه‌ده‌بی کوردی و....
هیوای سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژیم هه‌یه بۆ فستیواڵی چیرۆکی بانه و به‌ڕێزانی دڵسۆزی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئه‌وشاره و هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که به هه‌ر له‌ونێک بۆ گه‌شه‌کردنی چیرۆکی کوردی یارمه‌تی ده‌ربوونه.
----
1- 35 چیرۆکی کوردی و 35 چیرۆکی فارسی بۆ خوێندنه‌وه ده‌ستنیشان کرابوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند چیرۆکنووسێک (به‌هه‌رهۆیه‌که‌وه نه‌هاتبوون یان چیرۆکه‌کانیان نه‌خوێنده‌وه)
2- یه‌ک له‌و وتارانه به زمانێکی سه‌قه‌ت په‌رژابووه سه‌ر بیچم و ناوه‌ڕۆک .. هه‌ڵبه‌ت بیچم و روخسار و فۆرمی ناو نابوو "چه‌مک"!! و... به‌ڕیزانی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی بانه حه‌تم ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنی وتاریش دا وه‌ک چیرۆکه‌کان یارمه‌تی له ره‌خنه‌گران و لێزنه‌ی زانستی فستیواڵ وه‌ربگرن و راسته‌و خۆ هیچ وتارێک بۆ خوێندنه‌وه ده‌ستنیشان نه‌که‌ن .. ئه‌و کاره له قورسایی ئه‌ده‌بی فستیواڵه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه و ..... خۆتان ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌زانن
3- به‌ڕیزان جواد جه‌زینی و ره‌زا گووده‌رزی (ره‌خنه‌گرانی به‌شی فارسی)کاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی چیرۆکه‌کان، بوو به ده‌مه‌قڕه‌یان و له‌وانه بوو ده‌رکی ئاماده‌بوونی ئه‌وی دیکه‌مان له‌بیر به‌رنه‌وه ... لایه‌نی ئه‌رێنی ئه‌و ده‌مه‌قڕه‌یه ئه‌وه بوو که زۆربه‌ی دانیشتوانی ناو کۆڕه‌که رێژه‌یی بوونی زۆربه‌ی تێۆره ئه‌ده‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان راسته‌وخۆ ببینن.. دواجار دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م باسه..
4- لێژنه‌ی داواران بریتی بوون له به‌ڕێزان عه‌تا نه‌هایی، موراد ئه‌عزه‌می و یوونس ره‌زایی5- لێژنه‌ی داوارانی به‌شی فارسی بریتی بوون له به‌ڕێزان؛ عه‌تا نه‌هایی، فرشته توانگر، فتح الله بی نیاز
5- ره‌خنه گرانی به‌شی کوردی بریتی بوون له؛ موراد ئه‌عزه‌می، ساڵح سووزه‌نی، ناسر یه‌زدانی
6- لێژنه‌ی زانستی فستیواڵی بانه بریتی بوون له؛ عه‌تا نه‌هایی، ساڵح سووزه‌نی، موراد ئه‌عزه‌می، رزا گوده‌رزی، ره‌زا نجه‌فی، عه‌باس عه‌بدی
1 نظر:
در ۳:۳۵ قبل‌ازظهر,
قادر گفت...
کاکه زور سپاس بو ئه‌و ده‌ستو برده‌ت بوگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واله.
هیوادارم بانه ببیته‌وه به لانکه‌ی چیروک نووسان و سپاس بو به‌ریوه‌به‌رانی ئه‌م فستیواله.
دیاره به‌په‌له‌هه‌واله‌که‌ت نووسیوه بریک پییدا بچووه له نوسینه‌که‌دا هه‌ندی شیواوی تیدایه.
سه‌ر که‌وتوبی
قادر ف
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی