شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

چهارشنبه، فروردین ۰۲، ۱۳۸۵

منی تاک ره‌هه‌ند


ره‌فیق سابیر و من ی تاک ره‌هه‌ند

سروودی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و چه‌ند سه‌رنجێک

کێ ده‌یزانی که‌ئاوا

ته‌ناف هه‌ڵخه‌ن بۆ شارێ

ده‌ستی شه‌قامیش ببڕن

کۆڵان بده‌ن له‌ دارێ

17ساڵ پێش ئێستا کاتێ سروودی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بڵاو کرایه‌وه‌ له‌ماوه‌یه‌کی زۆرکورتدا که‌وته‌ سه‌ر زاری هه‌موان و ناوی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش هه‌ر له‌و سرووده‌وه‌ بۆ هه‌تایه‌ بوو به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و که‌م ده‌نگ خۆشی وڵاته‌که‌مان هه‌یه‌ نه‌یگوتبێته‌وه‌ و له‌راستیدا من ئیتر به‌شێعری خۆمم نه‌زانی به‌ڵکوو به‌ سروودێکی چه‌ند ده‌نگم زانی بۆ 5000 گولی ژاکاوی نیشتمان و ...

راسته‌ له‌و سرووده‌دا من به ‌ئانقه‌ست بۆ نواندنی چه‌ندده‌نگی و ده‌رچوون له‌بازنه‌ی تاک ره‌هه‌ندیی سرووده‌ نیشتمانیه‌کان و بۆ ده‌ربڕینی خه‌مێکی به‌کۆمه‌ڵتر.. دوودێر شێعری لاوکی هه‌ڵه‌بجه‌شم ( به‌ناوی شاعیره‌که‌یه‌وه‌) هێنایه‌ ناو ئه‌و شێعره‌وه‌، له‌ هه‌رکوێش بڵاوم کرده‌وه‌ ئه‌و کۆپله‌یه‌م خسته‌ که‌وانه‌وه‌ و ناوی ره‌فیق سابیرم له‌گه‌ڵی هێنایه‌وه‌...

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ کاتێ ره‌فیق سابێر پرسیاری ئه‌و سرووده‌ی لێده‌که‌ن ( له‌ وتوێژێکی کوردسات دا شه‌وی 16/3/2006) نه‌ک هه‌ر رێز بۆ ئه‌و کاره‌ دانانێ و نیشانده‌دا که‌ هیچ له‌ ده‌ق و نێوانده‌قیتی نازانێ به‌ڵکوو لای وایه‌ شێعره‌که‌یان بچڕبچڕکردوه‌ و لێیان(!!) زایه‌ کرده‌ و... وازانی به‌س ئه‌و مافی بووه‌ شێعر بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ بڵێ و شاعیرانی دێکه‌ شێعری ناشیرین ده‌ڵێن و.. به‌ راستی ئه‌و قسه‌ هیچانه‌ له‌ شان و شکۆی ئه‌و به‌ڕێزه‌دا نه‌بوو و به‌و قسانه‌ نیشانی دا زۆری ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ شاعیری هه‌ڵه‌بجه‌کانی نیشتمان.. ره‌فیق سابیر به‌س له‌و قسانه‌دا بڕوای خۆی به‌ من ی تاکره‌هه‌ند و ته‌سک بیری خۆی ئاشکراده‌کا.. ئه‌گینا سروودی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 17 ساڵه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و قه‌زاوه‌ت و داوه‌ریه‌که‌ی له‌سه‌ر ره‌خنه‌گران و خه‌لک.. بۆ ئه‌وه‌ی من دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی، له‌و پانتا به‌رینه‌دا، ئیتر به‌ شێعری ئه‌وانم زانی.. نه‌ک شێعری خۆم

له‌ پێشه‌کییه‌کیشدا که‌بۆ کتێبی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید(ئاماده‌کردنی عه‌لی عابیدی) نووسیبووم به‌ باشی ئه‌و خاڵانه‌م روون کردبۆوه ‌و نه‌مده‌زانی ره‌فیق سابیر ئه‌وه‌نده‌ که‌م جیکه‌ڵانه‌..

من لام وایه‌ ره‌فێق سابیر بۆ ئه‌و قسانه‌ی ده‌بێ داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵک بکا نه‌ک له‌ من و سروودی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.

2 نظر:

  • در ۵:۴۱ قبل‌ازظهر, Blogger lewisgilbert92717102 گفت...

    Do you want free porn? Contact my AIM SN 'p1nkn3ss' just say 'give me some pics now!'.

    No age verification required, totally free! Just send an instant message to AIM screen name "p1nkn3ss".

    Any message you send is fine!

    AIM abuse can be reported here.

     
  • در ۱۰:۴۶ قبل‌ازظهر, Blogger shawngonzo9256689844 گفت...

    Get any Desired College Degree, In less then 2 weeks.

    Call this number now 24 hours a day 7 days a week (413) 208-3069

    Get these Degrees NOW!!!

    "BA", "BSc", "MA", "MSc", "MBA", "PHD",

    Get everything within 2 weeks.
    100% verifiable, this is a real deal

    Act now you owe it to your future.

    (413) 208-3069 call now 24 hours a day, 7 days a week.

     

ارسال یک نظر

اشتراک در نظرات پیام [Atom]

<< صفحهٔ اصلی