شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

سه‌شنبه، مرداد ۳۱، ۱۳۸۵

وتوێژێک بۆ رامان(!!)

وتوێژێک بۆ (رامان)

له‌ دوارۆژه‌کانی ساڵی پیشوودا به‌رێز مسته‌فا شێخه‌ هاته‌ سه‌قز و وتوێژیکی ئاماده‌کرد که‌ به‌ گوته‌ی ئه‌و بۆ گۆڤاری رامان ئاماده‌ ده‌کرا و پرسیاره‌کان له‌ لایه‌ن ره‌خنه‌گری به‌رێز ره‌هبه‌ر مه‌حموودزاده‌وه‌ ئاراسته‌ کرابوو.. ئه‌و وتوێژه (به‌ هه‌ر هۆکارێ) تا ئێستا له‌ رامان دا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر بۆیه‌ به‌ مافی خۆمم زانی دوای 5مانگ بڵاوی بکه‌مه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و وتوێژه‌یه‌ له‌ سایتی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران..

(ئه‌م وتوێژه‌ له‌ ره‌وتی نوێخوازی ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ی کوردی ده‌کۆڵێته‌وه)‌

چهارشنبه، مرداد ۱۸، ۱۳۸۵

BAZARIKY SEYR


بازارێکی سه‌یر (2)

به‌ هه‌زار جار ده‌ینووسمه‌وه‌

که‌ ئه‌رز هه‌گیز ناخولێته‌وه

ده‌ وێڵمکه‌ن!

من شاعیرم

خۆ رۆسته‌م نیم!

/ دیاری/ گالیلۆ/ ساڵح سووزه‌نی/

له‌ ناو یادداشته‌کانمدابینیمه‌وه‌ و له‌ بیرم نیه‌ له‌مه‌ڕچی نووسیومه‌(!!)

کورد گوته‌نی: "که‌ر بچێته‌ به‌غا نابێته‌ هێسر" و بریا بمزانیایه‌ به‌ ئینگلیسی و عه‌ره‌بی ش چی ده‌ڵێن با

".. هه‌نێ له‌ ره‌خنه‌خه‌رانی ئه‌م بازاڕه‌ شه‌له‌م- قالۆنچه‌م تێبگه‌یاندایه‌ که‌ به‌ ده‌یانجار جل و به‌رگ گؤڕین له‌ شه‌و و رؤژێکداو ده‌یان جار گۆڕینی بیروڕا له‌ماوه‌ی شه‌وێکدا و.. نه‌بوونه‌ته‌ هێسر و هه‌ر له‌ قه‌ڵافه‌ت و عه‌قلییه‌تیی خه‌ریدا سه‌نگین تر و ده‌نگخۆشتر بوون بۆوه‌ی هه‌رچی بێ سه‌ڕینیش جۆره‌ ده‌نگێکه‌ و ته‌نانه‌ت لۆقه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و.."

/ ئلێکساندرۆ بلبلۆف- کۆمه‌ڵگای که‌ران و نه‌که‌ران- به‌شی ره‌خنه‌- ل 66 - / کتێبێکی نایاب/

"ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێن: که‌ر له‌ حه‌یبه‌تان سه‌ری خۆی ده‌کا به‌ناو به‌فردا و وازانێ که‌و نایبینێ"

/ هه‌مان سه‌رچاوه‌/به‌شی 66/ ل ره‌خنه‌/

خوڵای عافوو کات کاک لێنینیش کاتی خۆی به‌وه‌ی زانیبوو و باسی تاقمێک سه‌ر‌بازی ته‌وه‌زه‌ل ده‌کا که‌ له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕدا وازانن ریزی ناو دوژمن خۆشتریان لێند‌چێ و پۆشته‌ و په‌رداخترن و.. هه‌ر بۆیه‌ فیرارده‌که‌نه‌ ناو ریزی ئه‌وان و دوای ماوه‌یه‌ک په‌ژیوان ده‌بنه‌وه‌ و شه‌ڕی ئه‌وبه‌ریان پی راحه‌تتره‌ و ..تاد.

/ولادیمێر لێنین/ کۆمه‌له‌ی وتار/ ره‌خنه‌له‌ ترۆتسکی/وتاری هه‌ڵفڕینی تۆشیبۆ/ نازانم لاپه‌ڕی چه‌ند../