شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

سه‌شنبه، مهر ۰۶، ۱۳۸۹

شێعره‌شکێنه‌



"به‌ عینجه و فینجه‌وه چ شار"



شێعره‌شکێنه‌یه‌کی دیکه‌یه‌ که‌ له‌ پێشه‌نگ(وێبلاگی به‌ڕێز یوونس ره‌زایی) بڵاو بۆته‌وه‌. به‌ڕێزانی هۆگری شێعره‌شکێنه‌ ده‌توانن به‌م لینکه‌ی خواره‌وه

http://peshang.blogfa.com/post-328.aspx


بیخوێننه‌وه‌ و ئاماده‌ی بیستن و دیتنی هه‌رچه‌شنه‌ ره‌خنه‌ و خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌رانی ئه‌و ئه‌زموونه ‌زمانییه‌م.

جمعه، مهر ۰۲، ۱۳۸۹

خێوه‌تێکی ئورجیناڵ




هه‌ر چه‌ند دێر و دره‌نگ.. به‌ڵام ئه‌نجام خێوه‌تی دیجیتاڵی به‌رێز ره‌هبه‌ر مه‌حموودزاده‌، ره‌خنه‌گری به‌توانای پێکهاته‌خوازی کورد، هه‌لدرا و خوێنه‌رانی ره‌خنه‌ی نوێ له‌مه‌ به‌دوا ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و خێوه‌ته‌ بکه‌ن و به‌ دیترانی بناسێنن. پێرۆزبایی و به‌خێرهاتن له‌ کاک ره‌هبه‌ر و خیوه‌ته‌که‌ی... به‌رده‌وام بێ..

یکشنبه، شهریور ۱۴، ۱۳۸۹

کتێبێکی نوێ



" و من عاشقانه‌ انبوه می شوم" ناوی کۆ شێعرێکی به‌ڕێز یوونس ره‌زایی یه‌ که‌ "انتشاراتی افراز" به‌زمانی فارسی بلاوی کردۆته‌وه‌. ئه‌م کۆشێعره‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕیز "آرش سنجابی"یه‌وه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی و و به‌ڕێز "ایلیا تهمتهنی" کاری وێنه‌ و گرافیکی بۆ کردوه‌

و به‌ڕیزان ره‌هبه‌ر مه‌حموودزاده‌ و موراد ئه‌عزامی به‌ دوو وتاری "زبان واله‌ و ساختهای متمایل به‌ استحاله‌ در شعرهای یونس رضایی" و " یک قطعه‌ شعر با طعم پست مدرن" پێشه‌کاندوویانه‌. ئه‌م کتێبه‌ له‌ 216لاپه‌ڕه‌ و 1100به‌رگدا بڵاو بۆته‌وه‌. ده‌ست خۆشی له‌و به‌ڕیزانه‌ و به‌ ئاواتی به‌رده‌وام بوونیان له‌ هه‌موو بواره‌کانی ئه‌ده‌بدا.