ههژار و شێرکۆ
ئهدیبان و رووناکبیران قارهمان نین!
به بۆنهی دهرچوونی "ههژای مرۆڤ و دهور و بهری" – نووسینی شێرکۆ ههژار
ئامادهکردنی؛ کهماڵ حهسۆ
1- وهک ئاگادارن لهم دواییانهدا کتێبێکی دووبهرگی به ناوی "ههژاری مرۆڤ و دهوروبهری" له نووسینی شێرکۆ ههژار بڵاو بۆتهوه به گشتی ههڵوێستی ئێوه له بهرامبهر ناواخنی ئهم کتێبه و چۆنیهتی تۆمار کردنی رووداوهکان و چۆنیهتی ناساندنی کهسایهتییهکان چۆنه و لێکدانهوهتان له ئاستی دا چییه؟
- راستییهکهی دوای ههناردنی ئهم پرسیارانهی جهنابتان ئهو کتێبانهم بینی و به پێچهوانهی جهنابت و زۆر کهسان زۆرم پێ سهیر نهبوو.. شێرکۆ ههژار خۆی له پێشهکی کتێبهکانیدا ئاماژهی پێدهکا که لای ئێمه "چینی ناوهڕاست له رووی سیاسییهوه دروست نهبووه، هیچ ئاسۆیهکی فهرههنگی دیار نیه... ههر بۆیه نهیتوانیوه بهردی بناعهی هیچ فیکر و رێکخراوه و نهزمێک ده زهوی رۆنێ و.." ل 8 بهرگی یهکهم
دیاره له کۆمهلگای وههادا خوێندنهوهی ههر دیاردهیهک یان دهسهڵاتخوازانهیه یان قارهمانخوازانه. من لام وایه شێرکۆ ویستوویه روانگهی چینی ناوهراستیش به بیانوویهکی باشی وهک قسهکردن سهبارهت به باوکی (که ههم لای دهسهڵاتخوازان ژیاوه و ههم لای قارهمانخوازان "لهپشتهوه سوار درووشکه بووه" )وهک وڵاتانی جیهانی بێنێته نڤیسان...
بهشێکی دیکهی ئهو دوو بهرگه دهپرژێته سهر رهخنه له بهرههمهکانی ههژار (ههمبانه بۆرینه، شهرهفنامه و.....) کهراست یان ههڵه با مهبهستی ئهم وتوێژه نهبێ! بۆ وهی دڵنیام مهبهستی ئێوهش نیه!
1- وهک دهزانن نێوهرۆکی بهرگی یهکهمی ئهم کتێبه، له دوو بهش پێک دێ. بهشی یهکهم ئهو بابهتانه دهگرێتهوه که ئیرجاعی راستهوخۆیان بۆ کتێبی "چێشتی مجێوری" مامۆستا ههژار ههیه و به گشتی شتێکی تازه لهم ئیرجاعانهدا نییه. بهلام بهشێکی تری تۆمار کردنی ههندێک رووداوان که له هیچ شوێنێک دا ئهو به شێوهی نووسراو و نه به شێوهی زارهکی بڵاو نهبۆتهوه و نووسهر رهسالهتی بڵاو کردنهوهی ئهم باس و خواسانه به ئهرکی سهر شانی خۆی دهزانێ. زۆربهی ههره زۆری ئهو کهسایهتییانهی لهم بهشهدا ناویان هاتووه له مامۆستایان ههژار و زهبیحی و مهسعوود محهممهدهوه بگره ههتا مهلا شوکر و گیوی موکریانی و مهلا جهمیل رۆژبهیانی ئێستا نهماون. له لایهکی ترهوه نووسهر له تۆمارکردنی زۆر رووداوی له روانگهی خۆی راستهوه هیچ شاهیدێکی نییه یا ئهگه ههیهتی شاهیدهکهی زیندوو نییه و خۆی تاقه شاهیدی رووداوهکان و راوی ئهم رووداوانه و ههروهها ههندێک جار لایهنی ههندێک له کێشهکانیشه.
به بروای ئێوه ئهو شێوه رووبهروو بوونهوهیه لهگهڵ تۆمار کردنی مێژوو دهتوانی مێتۆدێکی به کهڵک بێت؟ ئهو شێوه نوسینه له درێژخایهن دا چ شوێنێک له سهر مێژوو نووسیی کورد دا دهنێت.
- من لام وایه ئهو جۆره نووسینه روانگهی چینی ناوهڕاستیش دههێنێته ناو مێژووی نهبوومانهوه. مێژوو لهراستیدا نه ئهوهیه که له لایهن میرزابنووسانی دیوهخانی پاشا و دهرهبهگهکاندا دهنووسرا و نه ئهو به ئوستوورهکردنهیه که چینی خوارهوه بۆ ههڵاتن لهدهست نهگبهتیهکانی ژیانی خۆیان، قارهمانیان بهسوار قاڵیچهی ههڵفڕ و ئهسپی باڵدار و.. له ههموو کێشهکان دهپهڕاندهوه و بهخهیاڵ سهرکهوتنیان وهدهست دههێناو... هیچیش. مێژووی راستهقینهی گهلان دهبێ خوێندنهوه و لێکدانهوه و شرۆفهکردنی ههموو چهشنهی نیشانهکانی دهنگی و نڤیسانی و وێنهیی بێ له ههموو چین و توێژهکانی کۆمهڵگا.
ئهو چهشنه یادداشت نووسینه رهنگه دواجار بۆ دهروونناسی مرۆڤی کورد کهڵکی ههبێ، بهڵام مێژوو بهس به رهوایهتهکان سازنهبووه و نابێ، کاتی خۆی مارکس دهیگوت کهرهسهیهکی بهرههمهێنانم نیشان بدهن با پێتان بڵێم خهڵکهکهی چۆن و کهی و له چ دۆخێکدا ژیاون. منیش ئهڵێم دهقێکم(زمانیی-نیشانهیی- وێنهیی)نیشان بدهن با بڵێم چ مێژوویهکتان ههبووه...
2- له زۆر شوێنی ئهم کتێبهدا وا ههست دهکرێت کێشهیهکی تاکهکهسی که نووسهری کتێب له گهڵ بابی خۆی واتا مامۆستا ههژار ههیبووه له سنووری خۆی نهماوهتهوه و یهکجار زۆر لهو سنووره ترازاوه و نووسهر وای کردووه پریشکی ئهو کێشه تاکه کهسیانه زۆر کهسی تریش بگرێتهوهوه و تهنانهت ههندێک جار گهورهترین و خۆشناوترین پیاوانی مێژووی کوردیشی تێوه گلاوه، به بروای ئێوه به گشتی له نووسینی بیرهوهری یان له لێکۆلینهوهی مێژووییدا تهشهنه پێدانی رووداوێکی تاکهکهسی بۆ ئاستێکی نهتهوهیی و تاوانبار کردنی جهماعهتێکی زۆروزهبهند تا چ ئاستێک دهکرێ پشتی پێ ببهسترێت؟
- راسته زانست، تکنۆلۆژیا، فهلسهفه، هونهر، کۆمهڵناسی و دهروونناسی و زۆربهی...ناسییهکانی دیکه ی جیهانی قهرزارباری چینی ناوهڕاستی کۆمهلگایه و ئهوه باسێکی درێژه و لهم کورته وتوێژهدا ناگونجێ. بهڵام له راستیداشاعیران و ئهدیبان و رووناکبیران، زۆربهیان لهم چینه ههڵکهوتوونه و ئهوانیش لاوازیی و خهساریی تایبهتی خۆیان ههیه و بۆخۆیان به چهندین لق و توێژی دیکه دابهش دهبن و ههرکامهیان بۆ بهرژهوهندی خۆیان دهچنه مینبهر و بهمافی خۆیاندهزانن خوێندنهوهی خۆیان ههبێ لهسهر ههموو دیاردهیهک، ههمووکهسایهتییهک، ههموو رهوتێکی کۆمهڵ و مێژوو و هونهر و دهسهڵات و... تاد. بۆ وێنه دوای ههوڵهکانی فرۆید و لێکۆڵینهوهکانی لهسهر دهروونی مرۆڤ، ئاشکرای کرد که ههر مرۆڤێک له ههردۆخێکدا، لهگهل سێ لایهنی "من"(اید و ئێگۆ و سووپێر ئیگۆ)ی خۆیدا دهژی و بهراستی بهس ئهو بوونهوهرهنیه که به ڕواڵهت دهیبینین یان خۆئهنوێنێ.. (بڕواننه بابهتی دوو شووتی بهدهستێ ههڵگرتن ل 116ی ههژاری مرۆڤ و..) کهوایه ناسینی تاکی ناو کۆمهلگا، که پێشتر وهکوو تاک بهقهدهر مێروولهیهکیش بایهخی نهبوو، ئیتر وهک جاران هاسان نیه، بهڵام بۆ ئهوکهسانهی ئاگاداریی باسهکهن، ئاساییه ئهگهر کهڵه ئهدیب یان سیاسهتوان و قارهمان و ههر کهسایهتییهکی دیکهی ناو جهماوهر، رۆژی خۆی دزی و حیزی و نائازایهتی و تهنانهت خیانهتیشی کردبێ و لهپشتهوه سواری مایین و ماکهر و درووشکه بووبێ.1 ههر بۆیه رهخنهگرانی سهردهم له خوێندنهوهکانی خۆیاندا زێدهتر دهق و بهڵگهکان دهپشکنن نهک سهرگوزهشتهی کهسایهتیهکان، گرینگ نیه "گینزبۆرگ" حیز بووه یان "فۆکۆ" ههمجنسباز و "ساد" سادیستی و هیتلهر و دیکتاتۆرهکانی دیکه چی و چی.. گرینگ پشکنین و چهند خوێندنهوهیی و لێکدانهوهیه لهسهر بهرههمی ئهو کهسایهتییانه ... نهک ژیانی ناو نوێن و پێوهندییه شهخسییهکانیان ... من مافی ئهوهم ههیه به دنیا بڵێم گاندهر و.. بهڵام دنیاش مافی ئهوهی ههیه بهمن بڵێ درۆزن. ههرچهند لهم به خراپ و چاکه باسکردنانهدا زۆرشت بۆ ههمووان رووندهبێتهوه.. بۆ وێنه ئێسته، گرێی ئودیپی شێرکۆ سهبارهت بهباوکی و دهیان گرێیتری سهبارهت به "خانی" برای و دیتران لهم کتێبهدا بهپێی دهق ئاشکرا دهبێ بێ ئهوهی بتههوێ ژیانی تاکی کاک شێرکۆ لێکبدهیتهوه... لێی مهترسن لهم چهشنه یادداشت نووسینانهدا(ئێوهناوتان ناوه مێژوونووسی!!) نهک هیچکهس خهسارێکی ئهوتۆی بهرناکهوهێ بهڵکوو ههمووکهس بۆی دهردهکهوێ که هیچ کهس "موقهددهس" نیه!
" درۆکانی مۆقهددهس
کهی پهیکهری راستی
به شهقامهکاندا ههڵدهواسن؟
وهک "ئازادی"! بڕواننه "درۆکانی موقهددهس" ساڵح سووزهنی
ئینجا بمانههوێ و نهمانههوێ له وڵاتێکی وهک وڵاتی مهدا(که مێژووی نووسراومان نیه یان کهمه) ئهو چهشنه گێڕانهوانه له زمانی ههرکهسێک و له ههر دۆخێکی کۆمهڵایهتیدا و به ههر پله و پایهیهکهوه دهبێته بهشێک له مێژووی زارهکیمان. گرینگ چۆن خوێندنهوهی ئهو یادداشگهلهیه.. و شێرکۆ ههژاریش ئهم نهریته له باوکیهوه فێربووه، کاتی خۆی باوکی بهناڕهوا زۆر رووداوی مێژوویی به پێچهوانه خوێندهوه( بڕواننه چێشتی مجێور و گێڕانهوهکانی درۆیینهی ههژار له چۆنیهتی کوژرانی سلێمان موعینی و برادهرهکانی که عالهم ئاشکرا درۆی شاخدارمان تهحوێڵ ئهدا- ههروهها وهڵامدانهوهکهی له لایهن رهسووڵ پیشنماز هوه)
3- ههندێک لهو کهسانهی ئهم کتێبهیان خوێندۆتهوه، ههڵوێستی نووسهری کتێبیان وهک جۆرێک پیرۆزی سرینهوه له قهلهم داوه. به بروای ئێوه ئایا شێوه نووسینێکی لهم دهسته که به گوتهی خودی نووسهری کتێب بۆنی کێم و بۆگهن و پیسایی لێدێت دهکرێ له خانهی پیرۆزی سرینهوهدا جێگیر بکریت؟
- بهڵێ دهکرێ! من لام وایه ههوڵی سهرهکی کاک شێرکۆ ههمان پیرۆزی سڕینهوهیه له قارهمانانی نهتهوهکهمان. قارهمانگهلێک که هیچیان بۆ سهدهی بیست و یهکهم و بۆ نهتهوهکهیان بهجی نههێشت، جگه شکست لهدوای شکست و ئهملاوئهولا چوون و هیچ نهکردن و بهڕواڵهت ههمووشت کردن( ههڵبهت ههنێ جار له پشتهوه)
بهڵام ئهبێ ئهوهشمان لهبهرچاو بێ ئهم کاره بهمانای سڕینهوهی هیچ ئازایهتییهکی کچ و کوڕانی نهتهوه نهبووه و نیه، ئهو کوڕ و کچانهی که، پشتیان به پشتی باوکێکی باوکپهروهرهوهدا نهک باوکێکی منداڵ پهروهر.. باوکێکی رێبهر پیشه و شوانپهروهر، نهک باوکێکی رێنسانسخواز و فرهرهههند خواز. باوکانێک که دهیان جار له چاڵێک کهوتن که باوکانی پێش ئهوانی تێکهوتبوو (تکایه بڕواننه وتارگهلی "درسرزمین تابو، پدر؛ سالار یا فریب خورده؟ و "توسعه دالی بر مدلولهای بی شمار"- نووسینی ئهم قهڵهمه)
4- له نووسینی مێژوودا زۆرجار بمانههوێت یان نهمانههوێت سنووری نێوان زهینییهت و عهینییهت دهشێوێندرێت، لهوانهیه ئهو عهینییهتهی له زانست گهلی تهجرووبی دا ههیه له نووسینی مێژوودا دهست نهدات بهڵام ههندێک جار ئهو زهینییهتهی بهسهر گێرانهوهکه دا دهسهپێندرێت یهکجار خهست و خۆڵ دهبێتهوه. بۆ نموونه نووسهری کتیب له شوێنێک دا دهنووسێت . ئهوه یهکهم ئهدایهکی کۆمێدیاییه له ژیانی ههژاردا که چێشتی مجێور باسی بکا [مهبهستی شۆخییهکانی ههژار له دیوهخانی قهرهنیاغای مامهش، کاتێک ههژار مێرمنداڵ بووه.] دوا ئهدای دهبێ له سهعاتی مردنی دا بووبێ که نازانم چی بووه."0بهرگی یهکهم ل 121)
دوا رستهی ئهم گوتهیه به دوو دهلیل سێبهری زهینییهتێکی خهستیان بهسهرهوه دیاره، دهلیلی یهکهم ئهوهیه نووسهر خۆی دهلێ نازانم ئهداکه چی بووه واته قسه له شتێک دهکا که نه بۆ خۆی شاهیدی بووه و نه شاهیدێکی بۆ دههێنێتهوه. دهلیلی دووهم ئهوهیه نووسهر ئهدایهکی کۆمێدیایی و گالتهجاڕانه وه پاڵ کهسێکی ناخۆشهویستی دهدات؛ وهپاڵ دانێک که له گهڵ هیچ ئاوهز و ژیرییهک دا ناگونجێت. ئاخۆ چ کهس ههیه بروا بکات کهسێک له سهرهمهرگ دا له کاتی ئاویلکه دان بکهوێته گاڵته و قهشمهری کردنهوه.
ئهوه نموونهیهکه له نێوان زۆری تر. به بروای ئێوه سهپاندنی زهینییهتێکی ئهوتۆ به سهر گێرانهوهی رووداوهکان دا تا چ ئاستێک سرووشتی و ئاسایی یه و تا چ رادهیهک نووسهر بۆی ههیه خۆی لێ بپارێزێ؟
- رهخنه و رهخنهگری سهردهم بهس پشت به دهقهکان(بۆ ئهم مهبهسته نیشانه عهینییهکان) دهبهستێ. لهو ئاماژهیهی جهنابتدا نیشانهی عهینیمان نیه و کاک شێرکۆ بهپێی ناسینی ئهزموونیی خۆی له باوکی باسی ئهوهدهکا که ئهگهر له دوایین ساتهکانی تهمهنیدا ههژار بیویستایه قسه بکا، دڵنیام باسی "تومان"ی(پاره) دهکرد نهک شتێکی دیکه.. دیاره ئهوه رمڵه نهک مێژوو و شتی وا.. ئهگهریش وا بێ، وهک گوتم هیچ له پله و پایهی زمانناسیی و ئهدیب بوونی ههژار کهم ناکاتهوه. من لام وایه ئهگهر ههژار لهههموو تهمهنیدا بهس ههمبانهبۆرینهی بنووسیایه خزمهتی خۆی وهک ئهدیب و زمانپهروهریی گهلهکهی بهجێهێناوه و ئاوارهیی و دهربهدهریهکهشی پێشکهشی کاک شێرکۆ! بۆ ئهم مهبهسته داوا له خوێنهران دهکهم کتێبی پیرتهمهنی(کهنسالی)یهکهی "سیمۆن دوبوار" بخوێننهوه و وردبینی ئهو له ئاکاریی جنسیی ههنێ له کهڵهنووسهران و هونهرمهندانی ئهورووپا و جیهان بۆ وێنه هۆگۆ، تۆلستۆی، ژید، شاتۆبریان گووته و ترۆتسکی و....
بهگشتی گوتاری ئهخلاق، گوتاریکی رێژهییه و ئهوهی لای ئێمه به ئاکاریی باش ناودێر دهکری، لهپێوهندی لهگهڵ چین و توێژ و نهتهوه و بار و دۆخی کولتووریی و تهنانهت تهمهنیدا جیاوازهو له گۆڕینی بهردهوامدایه. ئهوهشمان له بیر بێ که کاک شێرکۆش باسی نهدای کومێدیاییدهکا نهک نهدای واقیعی!!
5- له زۆر شوێنی ئهم کتێبه دا، به ددان پێدا هێنانی خودی نووسهر گێرانهوهی رووداو له گۆرێ دا نییه، ئهوهی ههیه وێنا کردنی خهیالیی رووداوهکانه. بۆ نموونه مامۆستا ههژار له شوێنیکی چێشتی مجێوردا باسی ئهوه دهکات که به داوی ئهشقی ئافرهتێکهوه بووه. نووسهری ههژاری مروف و دهورووبهری "ئهوهی له چێشتی مجێور نهقڵ کردووه بهڵام ئیتر لهوه بهدواوه خۆی وهکوو نووسهر و دهرهێنهری فیلمێکی پۆرنۆگرافی سهحنهیهکی وهرگیراو له چهشنه فیلمانه به وردی وێنا دهکات(ل 114 بهرگی یهکهم) له شوێنێكی تردا نووسهر دهلێت من ههر چهنده بهڵگهیهکی دادگاییم نییه، بهڵام زور به سهیری دهزانم ههژار فڵانه پێوهوندی له گهڵ فڵانه کهس نه بووبێت(بهرگی یهکهم ل 54). له زۆر شوێنی تر سهحنهسازی خهیالیی و مهزهنده کردنی بێ بهڵگه نێوهرۆکی ئهم کتێبه پێک دههێنن. به بروای ئێوه نووسینێکی بهم مێتۆده چهنده دهتوانێت راستگۆیانه بێت و چهنده دهکرێت پشتی پێببهسترێت.
- گرینگ راستگۆیانه و ناراستگۆیانه بوونی دهقهکه نیه. بۆ وهی کاک شێرکۆ ئهیههوێ باسی خۆسانسۆرکردنی تاکی ناو کۆمهڵگا بکا.. کاک شێرکۆ دهڵێ ئهگهر ههژار ئازادیی دهربڕینی دهروونیاتی خۆی ههبوایه، رهنگه بهس چیرۆکی مارکوشتنهکهی له لایهن ژنی ناو دیوهخان نهکردایه و باسی ئهو "بهتهپکهوهبوون"هی به شێوهیهکی دیکهش بگێڕایهتهوه. مابهقی خهیاڵی جنسیی خودی کاک شێرکۆیه لهو "بهتهپکهوه" بوونه . ئهزقهزا ئهو نموونهیهی جهنابت بۆ پشت پێ بهستن دهبێ! بهڵام نهک بۆ بهئازا یان بهخوێڕی زانینی ههژار، بهڵکوو بۆ باسکردن له دهروونناسی دوو تاکی جیاواز. بۆ وێنه دهروونی ههژار لهو دهقهدا باسی " ههزاران نهرمه فێڵ و لاواندنهوهی دایکانهدهکا بۆ کیشانه بهر کهمهندی خۆی و به تهپکهوه بوونی(وهک دایکهکهی ژان ژاک رۆسۆ ..") ل 44-45 چێشتی مجێور.
و ههمان دهق ئهو خهونه پۆرنۆگرافیانه لای کاک شێرکۆ سازدهکات. کێشهدهروونیهکه لای کامیانه؟ ههژار یان شێرکۆ؟
" .. دهبی چی لێکردبێ؟ ئهگهر وێنهیهکی ڤیدیۆی ئهو ههبوایه، دهبێ چیتێدا بووایه؟ و...." ل 114 ههژاری مرۆڤ و....
دهبینین که دهق ئاماژه به "دهبێ" و "ئهگهر" و "چیلێکردبێ"ی دهروونی شێرکۆ دهکا نهک ههژار.
دوکتۆر عێزهدین و باقی نووسهرانی ئهو دیویش با بۆخۆیان وهڵام بدهنهوه و باسی ئهوه بکهن که ئهو ههموو گاڵتهجاڕهی ناو دانیشتنه بهناو دۆستانهکانیان ئهم قسانهشی لێدهکهوێتهوهو خرابتریش.. لهوێ چارهکێ بهسه لهناو دانیشتنێکی دۆستانه!!ی ههنێ له نووسهراندا بیت بۆوهی لێت ئاشکرابێ که ههموویان یهکدی و خۆشکی یهکیان گ...وه.(دڵنیام هێچیشیان کاریی وایان نهکردوه)
- ئهوه دهگهڕێتهوه سهر خهسارناسی چینی ناوهراست، به ههموو رووناکبیر و هۆنهرمهند وفهیلهسووف و سیاسهتوانهکانیهوه. پێشتر ماڕکسیستهکان زۆریان لهسهر نووسیون و من نامههوێ وهک ئهوان یهک لایهنه بچمه سهر مینبهر، بهڵام راستیهکهی ئهوهیه ئهو خۆ بهزلزان و دیتران بهکهم زانینه، ئهو خۆبه جوانیناس و دیتران به پیس ناساندنه، ئهو خۆ بهشوان زانین و دیتران به گایهل زانینه و بهگشتی ئهو دهرکی ئهوانیتر نهکردنه، بهشێکن له تایبهتمهندییهکانی چینی ناوهراست. کێیه نهزانێ زۆرینهی هونهرمهندان و فهیلهسووفان و رووناکبیران و ... گوویش به کلاوی کهس ناپێون و خۆیان له ههموان پێ سهرتر و پێشڕهوتر و نوێخوازتر و....تره. ههر بۆیه دهبینین سیانیان که دهبنه پێنج "ئینشیقاق"(!!) ئهکهن و دۆستانی دوێنێی خۆیان به گلاو و خائین و بوڕژوا و نهزان و ...تاد. ناودیر دهکهن. من پێشتر له روانگهی "ئانتۆنیۆ گرامشی"یهوه (رووناکبیرانی نهریتی و ئۆرگانیک) باسی ههژار و هێمنم کردوه و نامههوێ دووپاتی بکهمهوه. گرینگ دهقی هونهریانهیه نهک قارهمان و ناقارهمان بوونی کهسایهتی. با دۆستانیش ئهوه بزانن که رووناکبیران و تهنانهت سیاسهتوانانی مهش قارهمان و بێ ههڵه نین...
7- نووسهری کتێب له زۆر شوێنی کتێبهکهی دا رستهی کوردی نا رێزمانی یا رستهی له باری مانایی هاڵۆزی نووسیوه یان لاپهرهیهکی بۆ بابهتی وردی بایۆلۆژی باسی ژێن((gene تهرخان کردووه. ئایا کوری نووسهرێکی ههره ناسراوی کورد-که نووسینهکهی بۆ زۆر کهس سهرمهشقی خاوێن نووسینه- له جییاتی ههڵهێنجانی کێـم و چڵک له ژیانی باوکی ، بۆی نهبوو کوردییهکی پاک و رهوانی لێ فێر بووبا؟ به بروای ئێوه دهکرێت سووچی ههڵهی لهم دهسته بخهینه سهرئهستۆی ههژار و نووسهری کتێبی لێ بێتاوان بزانین.(ئهوه له حالێک دایه که نووسهر له زۆر شوێنی کتێبهکهی دا راستهوخۆ یا ناراستهوخۆ ددانی پێدا هێناوه که ههژار دهرسی پێکووتوه و له رووی فێر کردن و بارهێنانهوه کهمی خۆ له گهڵ ماندوو نه کردووه.)
- وهک له سهرهوه ئاماژهم کرد کاک شێرکۆ به پێی ههمان تایبهتمهندی چینی ناوهڕاست!! خۆی له باوکی پێ زمانهوانتره و ههر بۆیه وشهگهلی "تهبیعی" فارسی و عهرهبی ویوونانی رهسهن زۆر بهکار دههێنێ و ناو بهناویش که دهقێک له ههژار دێنێتهوه بهدوایدا دهڵێ که " به رێنووسی خۆم" ... بهگشتی باسکردن لهسهر زمانی بهرههمهکهی کاک شێرکۆ جیاوازه و بهڕاستی دهرفهتێکی دیکهی دهوێ و دهق و بهڵگه هێنانهو و... تهنانهت کهسی زمانهوانی خۆی و.. بهڵام ئهوه بزانن من زۆر له شێرکۆ و باوکی شێرکۆ و رهخنهگرانی تر شاعیرتر و رهخنهگر ترم و.. من منیمنم
له کۆتاییدا پێویسته بڵێم؛ ههرچی بێ، یاخی بوون له باوک و دهسهڵاتی له مێژینهی باوک به جهسارهتێکی رووناکبیرانه لهقهڵهم بدهن، نهک به چاوی سهلهفیانهی؛ " کوڕی باوکی خۆ نهبوون"و زمانم لال زۆڵ
سهقز – 17/4/89
ئامادهکردنی؛ کهماڵ حهسۆ
" درۆکانی مۆقهددهس
کهی پهیکهری راستی
به شهقامهکاندا ههڵدهواسن؟
سهقز – 17/4/89
ئهم دیمانهیه بۆ گۆڤاری مههاباد ئامادهکراوه و دواتر له "پێشهنگ" وێبنووسی بهڕێز یوونس رهزاییشدا بڵاو بۆتهوه.