ئێواره شێعر
ئیواره شێعرێکی تایبه‌ت
کاتژمێر 4ی نیوه‌رۆی چوارشه‌ممه‌ی 10ی سه‌رماوه‌ز، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی هه‌ژار(له زانکۆی ئازادی سه‌قز) ئێواره شێعرێکی گرم و گوڕی سازکرد. ئه‌م ئێواره شێعره له هۆڵێکی رازاوه و شاعیرانه‌ی به مۆمی ره‌نگاڵه تیشکپرژێن ساز بوو و دوای به‌خێرهاتنی میوانان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زانکۆ و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی هه‌ژار سه‌ره‌تا خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی ئازادی سه‌قز(سه‌ركه‌وت نه‌جه‌فی" به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی هه‌ژار و كۆمه‌ڵێكی دیكه له خوێندكارانی زانكۆی ئازاد و ره‌زا قادربهیگزاده، كورش مه‌ولایی، جه‌ماڵ شه‌ریف ئازه‌ر و... )شێعریان پێشکه‌ش کرد و دوای پشوودانێک شاعیرانی میوان( به‌ڕێزان سه‌عید نه‌جاڕی، یوونس ره‌زایی، محمه‌د ئه‌حمه‌دی، ره‌سوول سۆفی سوڵتانی) خوێنکاران و به‌شداربوانیان شێعرباران کرد... مامۆستا ئاسۆ(سه‌عید نه‌جاڕی) به چه‌ندین عهزهڵی کوردی هۆڵه‌که‌ی هێنایه زه‌لزه‌له و گوتی که ئێمه شێر بین یان که‌روێشک چارمان نیه ده‌بێ هه‌ڵێین.. یوونس چه‌ند شێعری هه‌ست بزوێنی خوێنده‌وه و سامـاڵ و ره‌سووڵ نوێترین شێعره‌کانی خۆیان ئاراسته‌کرد... من بۆ یه‌که‌مجار "منتۆترین درۆ و تۆمنترین ددهمامک"م پێشکه‌ش کرد ... دواتر له دانیشتنێکی سێ قۆڵی له گه‌ڵ به‌ڕیزان ئاسۆ و یوونس ره‌زایی هه‌کام له روانگه‌ی خۆمانه‌وه، ("ئاسۆ" به‌پێی هۆگری خه‌ڵک بۆ غه‌زه‌ڵ و "یوونس" به‌پێی ره‌وتی زه‌مه‌ن و من به‌پێی بچڕانهکانی نیشانه‌ناسانه) ره‌وتی ئه‌ده‌ب و شێعری کوردیمان باس کرد..
گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م ئێواره شێعره داوا نه‌کردنی شێعر بوو له میوانه‌کان ... ئه‌وه‌ی که ساڵه‌هایه من داوای ده‌که‌م و لام وایه ههرکۆڕێکی ئه‌ده‌بی پێشتر نابێ داوا له میوانه‌کانی بکا که چی ده‌خوێننه‌وه و شێعره‌کانیان کامانه‌ن.. شاعیران ده‌بێ خۆیان سه‌رپشک بن له خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیاندا و .... له‌راستیدا تاقه مه‌رجی من بۆ شێعرخوێندنه‌وه له هه‌ر کۆڕێکدا ئه‌وه بووه که پێشتر داوای شێعرم لێ نه‌که‌ن. هیوادارم ئه‌مه ببێته نه‌ریتێک بۆ ئه‌نجومه‌نه‌کان که ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ شێعرخوێندنه‌وه بانگهێشت ده‌که‌ن ئه‌و ئیزنهشی بده‌نێ که به‌پێی سه‌لیقه‌ی ئه‌وکاته‌ی خۆی شێعر بخوێنێته‌وه و ناچاری نه‌که‌ن شتێک بخوێنێته‌وه که مانگێ پێشتر ناردوویه‌تی و به‌هه‌زار "ئه‌گه‌ر" و ئه‌مما" و.. پێیدهدهنهوه که وه‌یخوێنێ.
به هیوای ته‌مه‌ندرێژی و به‌رده‌وامبوونی ئه‌نجومه‌نی هه‌ژار و هه‌موو بنکه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه کوردییه‌کانی خوێندکاریی....