شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

سه‌شنبه، اسفند ۰۴، ۱۳۸۸

زمان و مان







ز مان و مان، نه‌ک زه‌مان



ئه‌م شێحره‌ له‌ سه‌رووی مێعر و


له‌ خوار به‌رده‌وه‌ هه‌ڵواسین..


چۆن به‌ شێخ بڵێم؟


چ به‌ سیماته‌وه‌ هه‌ڵماچم


ژیان به‌ نوون چی یا خێش؟


شێعری بێ سه‌روو خوارتر نابێ


له‌ با ا ا


که‌ نه‌ شینی شینه‌ و


نه‌ له‌ ره‌وتدا ئه‌کوڵێ!(زه‌رد)


ئازارم به‌ ئازادت ناڕمێ


رمین به‌ نووکی رمه‌وه‌ ماچین.. ئه‌متان شۆرم


هه‌زار به‌ یه‌ک نوخته‌وه‌ به‌ند بێ و


به‌ سێ وه‌ هه‌ژار جار


هیچێن


له‌ سه‌رووی هه‌چێن


- هه‌چه‌مان له‌ که‌ر ئه‌کڕی – منداڵ-


با یش له‌گه‌ڵ باڵ بوو و به‌ بانیشه‌وه‌ ده‌شنی


- شینه‌که‌ی لێم ئه‌دزی تا به‌ ێعر


رمه‌وه‌ نا به‌ مین و رمبازێن و به‌ سین تاسێن و


شین تاشین تا ده‌یان زێ و زین و که‌ربازاڕ..


ئه‌بن به‌ یه‌ک، نا، چه‌ند با دار و بای تریش ره‌نگه‌ بێ


و بادار به‌وانه‌ ده‌ڵێن که‌ داره‌داره‌یانه‌ بۆ شوو و


توو ده‌کڕن له‌م شێعره‌دا تا تووناز


به‌ نازه‌نینه‌وه‌ ده‌سپه‌ڕ.. به‌ په‌ل نا په‌ل و پۆ


شیمانه‌ی (1)؛


زمان له‌ زێ نا، زێ له‌ زمان که‌م کردنه‌وه‌یه‌ مان!


بمانیش فرمانه‌ و ئای به‌باوه‌ نه‌ماوه‌... "مانتاش"1


به‌ بان و مانه‌وه‌ ناتاشێ(یانی ناڕوا)


- به‌سی که‌ گه‌وجه‌ گه‌وج!


من به‌ که‌وج حاڵی بووم و بردمه‌وه‌سه‌ر کاوێژ


که‌ فڕی نه‌ به‌ باوه‌ هه‌یه‌ و نه‌ به‌مان یان مانتاش و مانباش و مانقاش..


نا مه‌قاش..


شیمانه‌ی (2)؛


مه‌رج نیه‌ تاش به‌س به‌ مانه‌وه‌ بلکێ؛ بۆ وێنه‌ فرمان یان که‌مان و (دوور له‌م مێعره‌ بێ) زه‌مان و... تا دوایی مان نه‌ماوه‌(ببوورن) سه‌قیله‌ ئه‌م شێعره‌ شێخه‌گیان!

سه‌شنبه، بهمن ۲۷، ۱۳۸۸

ئاشقترین شێعره‌کانمتان پێشکه‌ش



به‌خێر چیت واڵنتاین


هه‌موو ساڵێک بڕیار ئه‌ده‌م بۆ ئه‌مساڵی دیکه‌وه‌ جوانترین شێعره‌کانم پێشکه‌ش به‌ واڵنتاین بکه‌م و هه‌موو ساڵێک رۆژێک دوای واڵنتاین دۆستان ئاگادارم ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ واڵنتاین هات و رۆشت ت ت .. دڵنیام ساڵی داهاتوو باشترین سڵاو و پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو شاعیرانی(ببوورن ئاشقانی) جیهان ده‌که‌م و ئاشقانه‌ترینترتر شێعره‌کانم بۆ هه‌مووتان ئه‌خوێنمه‌وه‌!! که‌وایه‌ به‌سڵامت واڵنتاین... خێر پێش ش ش