شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

سه‌شنبه، تیر ۰۱، ۱۳۸۹

جامی جیهانی 2010 و گرێگه‌ل نه‌ته‌وه‌یی



جامی جیهانی 2010ی فوتباڵ و ده‌رکی هه‌بوونی ئه‌وی دی ؛
چوا ر ساڵ جارێ کێبه‌رکێی ولاتانی جیهانی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی تۆپی زێڕینی فوتباڵ ده‌ست پێهده‌کا و نه‌ته‌وه‌کانی جیهان جیا له‌ ره‌نگ و ره‌گه‌ز و ده‌سه‌ڵاتداریی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌ شێوه‌یه‌کی دۆستانه‌ له‌ شوێنێک تۆپێک بکه‌نه‌ نیشانه‌ی گه‌شه‌ی مرۆڤ و ئه‌وه‌ند شاعیرانه‌ تێیهه‌ڵده‌ن تا نیشانی بده‌ن که‌ زۆریان له‌ مه‌یموونی سه‌ره‌تایی تێپه‌ڕاندوه‌ و ئه‌توانن پێکه‌وه‌ ده‌رکی هه‌بوونی ئه‌وی دی بکه‌ن... ئێمه‌ ره‌نگه‌ بێ به‌ش بین ... به‌ڵام هیواکانمان زیندوو ده‌کاته‌وه‌ که‌ ره‌نگه‌ رۆژێ له‌ رۆژان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن شارستانیه‌ت بتوانین.. وه‌ک قوله‌ره‌شه‌کانی ئه‌فریقای باشوور و نه‌گبه‌ته‌کانی کووریای باکوور رۆژێ له‌ رۆژان ئه‌و ده‌رکه‌مان لێ بکرێته‌وه‌ و له‌ تۆپێک بسره‌وێنین که‌ هه‌زاران ساڵه‌ نه‌مانسره‌واندووه‌... توانین و نه‌توانین به‌ده‌ست خۆمانه‌.. خۆ فووتباڵ له‌ شێعر گرانتر نیه‌!

پنجشنبه، خرداد ۲۰، ۱۳۸۹

شه‌پۆله‌کانی شێعری نوێ


له‌ گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانی شێعری نوێی کوردیی
‌(1)
له‌ شێعری "نیما"یی سواره‌ وه‌ تا "چرکانه"‌ و "شێت"

ئه‌م وتاره‌ سه‌ره‌تا له‌ فستیواڵی شێعری هاوچه‌رخی کوردی له‌ پیرانشار پێشکه‌ش کرا و دواجار له‌ گۆڤاری "هه‌نار" ژماره‌ 52دا بڵاوکرایه‌وه‌. به‌ڕێزانی هۆگری باسه‌که‌ ئه‌توانن ده‌قی وتاره‌که‌ له‌ شێعره‌ساتی 2شدا ببینن!