چه‌ند خوێندنه‌وه‌یی ده‌ق
ده‌قێک و چه‌ند خوێندنه‌وه
ره‌نگه گرینگ‌ترین ئه‌رکی ره‌خنه‌ی نوێ جوێکردنه‌وه‌ی خۆی بوو له ره‌خنه‌ی به‌ناو کلاسیکی و له‌راستیدا شه‌ڕه‌جنێوی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان له‌سه‌ر که‌سایه‌تی یه‌کدی( نه‌ک له‌سه‌ر ده‌ق)و دواجار چه‌ند خوێندنه‌وه‌یی ده‌ق بۆ پشکنینی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ده‌قێکی ئه‌ده‌بی له‌بری داوه‌ر و قازییانهیی چوونه سه‌ر مینبه‌ری به‌ناو ره‌خنه‌گر بۆ له "مه‌حه‌ک"دانی ده‌ق به پێی باش یان خراپ بوون و کوتان یان له‌خۆڕا هه‌ڵکێشان و پیاهه‌ڵگوتنی نووسه‌ری دۆست یان نادۆست...
خوێندنه‌وه‌ی گوڵی شۆران له راستیدا یه‌که‌م ئه‌زموونه له بواری چهندخوێندنهوهییدا و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که هه‌رکام له خوێندنه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی خۆیاندا له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌کانی دیکه به‌رئاوه‌رد بکرێن و هیچکامیان نه‌بنه کۆسپی سه‌ررێی خوێندنه‌وه‌ی دیکه‌ش بۆ وه‌ی ئه‌وه مافی هه‌ر ده‌قێکی ده‌وڵه‌مه‌نه که وه‌ک ده‌قێکی کراوه لێی بڕوانین و هه‌ڵیسه‌نگێنین..
گوڵی شۆران* و ره‌خنه‌ی نوێ
خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م 9-7/10/79/
لاس کۆڕی وسووئاغا له داخ سووتانی شاره‌که‌یان ده‌چێته ده‌رێ وله هه‌ره‌سه‌که‌ی مهابادا ون ده‌بێ ... دوای پازده ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه و ده‌بینێ خانزادی خێزانی (خیانه‌تی) پێکردوه دواجار بۆته خێزانی براکه‌ی خۆی فه‌رخه و تامه‌زرۆی بینینی کوڕه‌که‌یه‌تی(یادگار) که به‌و ئاواته‌وه دوای ماوه‌یه‌ک ئاواره‌یی ... سه‌ر ده‌نێته‌وه و فه‌رخه و خانزاد له دنیای شڵه‌ژاوی و هه‌ست به تاوانبار بووندا به‌جێ دێڵێ.
خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م
12/10/79 : خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واوه و رۆمانه‌که‌ی دابه‌زاندۆته سه‌ر گه‌ڵاڵه‌یه‌کی گچکه و رهحهتهلقوومی حه‌کایه‌ت. ئه‌م خوێندنه‌وه باسی هیچ جۆره فورم و فه‌نێکی چیرۆک‌نووسی ناکا و له یادداشتێک ده‌چێ که خوێنه‌وارێکی ئاسایی دوای خوێندنه‌وه‌ی حیکایه‌تێک له ده‌فته‌ری یاداشته‌که‌یدا ئه‌ینووسێ.
کورده‌واری دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ست داگیرکه‌رانی رووسی و ... زرگاریان ده‌بێ تووشی داگیرکه‌رانی ناوخۆیی ده‌بنه‌وه‌و له‌وان خرابتریان به‌سه‌ردێ.. لاس بۆ رزگاری یه‌کجاره‌کی چه‌کی شه‌ره‌ف له شان ده‌کا؛ به‌ڵام دیسان هه‌ره‌سه و ...شۆڕش له پێناو باوکێکی تردا /ره‌سمه‌که‌ی ئیستالین/ ئینجا ئاواره‌یی... سه‌گی وڵاتانی تر قاپوولهی ده‌گرن و ئه‌شکه‌نجه و زیندان و گه‌رانه‌وه دوای پازده ساڵ به هیوای دیتنه‌وه‌ی یادگاره‌کانی ناو خه‌ونه‌کانی ...به‌ڵام "هیوا" مه‌چه‌کی ده‌کرۆژێ و "یادگار" له باوه‌شی دایکێکی خائین و مامێکی دهستدرێژکهردا گه‌وره بووه و ئه‌وه‌ی ماوه"دایه گوڵێ"یه‌و ئازاره‌کانی له تاو مردنی باوک و کرداری کوڕ و بووک و ئیفلیجیی "هیوا"
خوێندنه‌وه‌ی سێهه‌م له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م: باوه‌کوو ئه‌م خوێندنه‌وه فه‌زای چیرۆکه‌که‌ی به‌ر بڵاو تر پیشان داوه و هه‌وڵی داوه زمان له شێوه‌ی نیشانه‌ی واقع بگۆزێته‌وه بۆ نیشانه به جێگه‌ی سه‌مبول /ره‌مز/ به‌ڵام هێشتا خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی ته‌واو نیه؛
له خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م دا دایه گوڵێ ره‌مزی دایکی وڵاته و به‌و پێیه،
لاسه شۆڕ وه‌ک له بهیتهکانمانا هاتووه ره‌مزی وێژدانی بێداری گه‌له که له مێژه به دوای گۆڵی شۆڕان/ ئوستووره‌یی و ره‌مزی یۆتۆپیا/هویهو... ده‌ستی نه‌که‌وتووه هیچ، خه‌یانه‌تیشی پێده‌کرێ...
"هیوا" ره‌مزی بێده‌سه‌ڵاتی و به‌ره‌ی دوای ههرهسهکانمانه که له مه‌چه‌ک کرۆشتنی خۆی زێده‌تر هیچی له ده‌ست ناییێ و هیچ نازانێ..
"فه‌رخه" برایه‌کی ده‌ستدرێژکه‌ره، ئه‌وانه‌ی به‌بێ ره‌نج حه‌زیان له گه‌نجه ... فه‌رخه ره‌مزی قابیلی ئووستوورهییه و براکۆژی ده‌ژێنێته‌وه... یادگاره‌کانی لاسه شۆڕ به داخه‌وه له به‌ر ده‌ست فهرخهکاندا گه‌وره ده‌بن، هه‌ر بۆیه دره‌نگ فریای که‌وتوون و دره‌نگیش پێ گه‌یشتوون ...
وسوو ئاغا ئه‌و (باوک)هیه که لاس پاله بازنه‌ی تابۆکانی ئه‌ترازێنێ و ئه‌نجام خۆشی هه‌رئه‌وه‌ی به‌سه‌ردێ /وه‌ک باوک/که خۆی به سه‌ر باوکی هاورد – وسوو ئاغا له حه‌ژمه‌ت /حه‌یبه‌ت/ کۆڕه‌که‌ی ئه‌مرێ واته کۆڕه‌که‌ی ئهیکۆژێ و لاسیش هه‌ر به‌و شێوه ...یادگار ئه‌وه‌ند دره‌نگ ئه‌چێ بۆ لای تا له مزگه‌وتێکی دووره شار/ له سه‌ر خاکی تهوتهمهکهد باپیرانی/ ده‌مرێ... "ناڵه نایهر"یش پیری مێژووی زاره‌کی/ نه‌ک نووسراو/ ئێمه‌یه...
خانزاد- له‌یلێ . ژنانی ناو کۆمه‌ڵی پیاو سالاری ئێمه که که‌س له ده‌روونیان ناگا... به‌رده‌وام تاوانه‌کان ده‌خرێته پای ئه‌وان و ئه‌وانیش جگه گریان هیچیان له ده‌ست ناێی و نه‌هاتووه...
له باری رواڵه‌تی و رهمزیشهوه گه‌ڵاله‌ی گۆڵی شۆران به ده‌ور بازنه‌یه‌کی، ئوستووره‌یی، واقیعی، مێژوویی دا ده‌سوورێته‌وه باوه‌کوو پانتای بازنه‌که له هه‌ر سوورێکدا به‌رین ده‌بێته‌وه به‌ڵام جه‌غزه‌که هه‌ر ده‌مێنێ و سووڕان به دهوڕ (داره سووتاوه که) / تۆ بڵێ یۆتۆپیاکه‌یان/ وه به‌رهه‌م نه نیشتووه و هه‌ر دووپات و چه‌ند پات ئه‌بێته‌وه،
"دایه گۆڵی به ترسه‌وه گۆتی: به‌س به‌ده‌وری دا هه‌ڵسوورێ! لاس ره‌نگه قسه‌که‌ی دایکی بیست له بری ئه‌وه‌ی به قسه بکا _ به سهرترسهکهی دا زاڵ بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی هێز و گۆڕی زیاتری لێ وه‌رگرتبێ توند و توند تر سوورا..." لا 150
ته‌وژمی ئه‌و سووڕانه له گۆڵی شۆڕاندا ئه‌وه‌ند زۆره که نه‌ته‌نیا ده‌ستی لاسهکان له داره سووتاوه‌که ده‌بچڕێ به‌ڵکوو دایه گۆڵێکانیشی پێوه ده‌خاته سه‌رئه‌رز
" لاس وه‌ک گڵمهتێکی قورس به سینگیدادرا... ته‌په‌یه‌ک به‌رز بۆوه و دایک و کۆڕ دوورله یه‌کتر که‌وتنه زه‌وێ.../ هه‌ر ئه‌و لاپه‌ره/
باوه‌کوو خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م هه‌وڵی داوه ره‌مزه‌کانی ناودهقهکه بشکێنێ و له درگایه‌کی که‌وه بچێته ناو ده‌قه‌که به‌ڵام هێشتا خوێندنه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌یه، باوه‌کوو بۆ هه‌رکام له‌و بۆچوونانه له ده‌ق نموونه‌ی به‌ده‌سته‌وه داوه بۆوه‌ی ئوستووره و مێژوو و واقعیع تا سه‌رده‌می تێدا بپشکنێ نه‌ده‌بوو خێرا به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێ. به‌تایبه‌ت بهرئاوردکردنی ئه‌و چه‌مکانه له‌گه‌ڵ رۆمانگه‌لی وه‌ک براکانی کارامازۆف/ داستایووسکی/ سه‌مفۆنی مردوه‌کان/ معرووفی/ حه‌سارو سه‌گه‌کانی باوکم و... ئه‌یتوانی خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م دهوڵهمدتر بکا. هه‌روه‌ها له خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌میشدا باسی رۆمان وه‌ک فه‌ن و شێوه‌ی ریوایه و کات و زمان و... نه‌کراوه و وه‌ک هه‌میشه به‌س هه‌وڵ دراوه باری مانایی ده‌قه‌که شیبکاته‌وه‌و و مانایه‌کی قووڵتری لێههڵکرێنێ...
خوێندنه‌وه‌ی سێهه‌م/15-16/11/79/
ریوایهی سه‌ره‌کی گۆڵی شۆڕان له زمانی راوی هه‌مووشت زانهوهیه/ پیاو/ باوه‌کوو که‌سایه‌تیه‌کان به‌رده‌وام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان دراوه‌تێ که قاشه زیهنیه‌کان به شێوه‌ی دیالۆگ و مه‌نه‌لۆگ بێننه ئاراوه و چۆنیه‌تی ریوایهکه دهوڵهمهندترکهن... به‌ڵام زمانی سێهه‌م که‌س به‌سه‌ر زۆربه‌ی که‌سه‌کاندا زاڵه؛
1- "دایه‌گه‌وره دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه له بیری نه‌مابوو خۆی یان وسوو ئاغا کامیان پێشتر گوتبوویان" "بریا ده‌ستبه‌ردار بوونایه"
2- "به‌ده‌م ئه‌م گوتنه‌وه رۆحیان هه‌ره‌سی هێنا... تاوان لهخهیاڵێکهوه ده‌ست پێده‌کا.. هه‌ر دووکیان ته‌سلیمی خه‌یاڵه‌که بوون"
3 - "به‌شه‌رمه‌وه ئه‌وه‌یان گوت چونکا ده‌یانزانی وه‌ک ئه‌ویه بڵێن: ده‌بێ ئه‌وان بکه‌ینه قوربانی خۆمان ده‌بێ به‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌واندا بپه‌ڕینه‌وه و خۆمان رزگار که‌ین"
4- "کوته گۆشتی منداڵه‌که‌ی سه‌ر ئاگر خستووه - که به سه‌ریدا چوون – خه‌ریکی خواردن بووه... خه‌ڵکی بردوویانه بۆ دیوه‌خانی ئاغای دێ – ئه‌ویش ئه‌مری کردوه به داره‌وه بیبه‌سنه‌وه تا ره‌ق ده‌بێته‌وه"
له ده‌قی 1 و3دا راوی خۆی ئاخنیوه‌ته ناو زمانی یه‌که‌م که‌سه‌وه و یه‌که‌م که‌سی ژن و پیاو تێکه‌ڵ بوونه
له ده‌قی 4 دا زمانی دووهه‌م که‌س دێته ئاراوه
له ده‌قی2 دا مۆنۆلوگی (تاوان له خه‌یاڵێکه‌وه ... تاد) تێکه‌ڵ به زمانی سێهه‌م که‌س بووه و خوێنه‌ر نازانێ ئه‌و دێره له زمانی کامیانهوهیه (پرسۆناژ، نووسه‌ر یا راوی) ئه‌مه وه‌ک فه‌نی گێڕانه‌وه گرینگه و جوانه
بارت ئه‌ڵێ: "هیچ رۆمانێک به‌بێ گۆشه نیگای سێهه‌م که‌س ناخۆڵقێ هه‌روه‌ها له ناو بردنیشی ناکرێ- که وایه سێهه‌م که‌س وه‌ک رابردووی ساکار ئه‌م خزمه‌ته به رۆمان ئه‌کا و به خوێنه‌ره‌کانیشی هێمنایه‌تی ده‌به‌خشێ – هێمنایهتیهک که له ئه‌فسانه سازی باوه‌ر پێکراودا درۆ بوونه‌که‌ی به‌رده‌وام پیشان ده‌درێ- که‌وایه له زۆر ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیدا سێهه‌م که‌س کرده‌وه‌یه‌کی مرۆڤانه‌یه که ئافراندن گرێ ده‌دا به بوون و مێژووه‌وه" / درجه صفر نوشتار، رۆلان بارت. شێوازی نووسینی رۆمان/
له خۆڕا نیه که زمانی سێهه‌م که‌س له گوڵی شۆڕان دا زمانی زاڵه. باوه‌کوو زۆربه‌ی تکنیکی گێرانه‌وه‌کان ناو به ناو له کاتی نا په‌یوه‌ستدا دێنه‌ئاراوه و ده‌وری خۆیان ده‌گیرن و ده‌چنه ناخی راوی سێهه‌م که‌س یان هه‌مووشت زانی پیاو به‌ڵام له‌و شوێنانه‌دا که باسی که‌سایه‌تیه مێینه‌کان ده‌کرێ ئه‌و گۆشه نیگا ده‌بێته به‌شی هه‌ره لاوازی گێرانه‌وه و زمان له گۆڵی شۆڕان د؛
"له‌یلا نه‌یده‌توانی واز له چاره‌نووسی گه‌له‌که‌ی بێنێ.به‌لای ئه‌وه‌وه جووله‌که‌یه‌تی به مانای هاوبه‌ش له چاره‌نووسی هۆزه‌که‌یدا بوو ده‌یگوت ناتوانم له پێناوی دڵی خۆما، هاوبه‌شی ئه‌و سووکایه‌تیه بکه‌م، که چاره‌نووسی هۆزهکهمه... ل 137
(خانزاد به شه‌رم و شووره‌ییه‌وه گوتی....)
(خانزاد له‌وه‌ی که فه‌رخه، که‌م و زۆر باسی رابواردنهکهی بۆ ده‌گێرایه‌وه تووره بوو بێزی له خۆی ده‌بۆوه..)
( خانزاد پێی وابوو گویی له چیرۆکی سه‌رکه‌وتنی دۆژمنێکه به سه‌ر هاو خه‌مێکدا ... فه‌رخه...فه‌رخه‌ی بێ حه‌یا و سه‌ربه‌ست چیرۆکی شکانی ره‌گه‌زی ئافره‌تی به رۆحیکی فیزنهوه بۆ ده‌گێرایه‌وه. ل 139
ئه‌و سیفه‌ت و لێکدانه‌وه له سه‌ر ژن و کچی عاشق/!!/ به ئاشکرا دیاره لێکدانه‌وه‌ی عه‌قڵی پیاوانه‌یه له سه‌ر ژن، ئه‌گینا ژنان وا بیر له خۆیان و گه‌له‌که‌یان/که گفتمان یا گوتارێکی پیاوانه‌یه/ ناکه‌نه‌وه ئه‌وه راوی ه که لێره‌دا مستی خۆی کردۆته‌وه له زمانی نووسه‌ره‌وه باسی ژن ده‌کا و دۆبوار گوته‌نی: "باریان دێنێ"!
بارت ئه‌ڵێ: "سێهه‌م که‌س نیشانه‌ی پێوه‌ندی ئاوه‌ز په‌سه‌ندانه‌ی نێوان کۆمه‌ڵ و نووسه‌ره به‌ڵام بۆ نووسه‌ر /هه‌روه‌ها/ یه‌که‌م که ره‌سته‌ی رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ جیهان به شێوه‌یه‌کی دڵخواز"
راسته. هه‌ر ئه‌و دڵخوازیه لێره‌دا باری گێرانه‌وه‌ی سێهه‌م که‌سی لاواز کردوه، ئه‌و لاوازیه له ناساندنی که‌سایه‌تی "هیوا"ش دا/ له باری زمانییه‌وه/ به‌ر چاوه... هیوا کاتێ له زمانی راوی هه‌مووشت زانه‌وه ئهناسێنرێ هیوایه‌کی کاغه‌زییه؛
"هیوا که دیار بوو خه‌وی سووکه راپه‌ڕی – چاوی به چوار دهوراگێرا و نیگای به روومه‌تی لاسه‌وه گیرسایه‌وه. به‌لایه‌وه سه‌یر بوو.. له‌وه ده‌چوو له بیری نه‌مابێ دوێشه‌و دییهتی ... نیگای به پێچه‌وانه‌ی شه‌وه‌وه ئارام نه‌بوو، بێروشێتانه بوو... لاس تێگه‌یشت ئه‌و هیوایه که بیری پیسایی ده‌خاته‌وه- بۆ یه‌که‌م جار هه‌ستی کرد خۆشی ناوێ ..." ل 33
راوی هه‌مووشت زان که ده‌چێته ناخێکهوه هه‌رگیز ئه‌و توانای نه‌بووه له‌و ناخه قووڵ بێته‌وه به‌ڵکوو هه‌ستی نووسه‌ر ده‌ئاخنێته ناو که‌سایه‌تیه‌کانه‌وه،
ڤاگنێر کاتێ له زمانی (بنجی) خۆیه‌وه له رۆحی پێنه‌گه‌یشتووی بنجی/ هیوا/ ده‌کۆڵێته‌وه له سیسته‌می لانگی زمان Langve که‌ڵک وه‌رده‌گرێ ئه‌و به‌شه‌ی زمان که هێشتا له زێهن دایه و نه‌که‌وتۆته قالبی رێکخسته‌ی (پارۆڵ)ه‌وه واته parole /گفتار/ دێره‌کان یا وشه‌کان که له زاردێنهدهرێ ناقسن و له زمانی که‌سایه‌تی باو ناچێ. بۆ وێنه کاتێ درگا یان په‌نجه‌ره‌که ده‌به‌سرێ، بنجی ده‌ڵێ: هات – تاریکی یان به پێچه‌وانه.. / برواننه قاشه زێهنیهکانی بنجی له "قین و قڕه"ی ڤاگنێردا/
ههروههابڕواننه چۆنیه‌تی ناساندنی یووسف /که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک هیوا له "سمفۆنی مردووه‌کانی" "عه‌باسی مه‌عرووفی"دا/ که له منداڵی‌دا لال و زه‌وین گیر بووه/ باوه‌کوو هه‌ر ده‌وری هیوا ئه‌گیرێ له‌و رۆمانه‌دا؛
"ئه‌ڵێی ته‌قدیر وابوو، هه‌ر له مناڵیه‌وه ئه‌م برا نه‌حس و زبان نه‌زانه‌م بده‌م به کۆڵ و لهوملهوه بچمهسهرێ..." سه‌مفۆنی مردووه‌کان ل 23
مه‌عرووفی بۆ خۆی زانیوه له باری زمانیه‌وه ده‌ره‌قه‌تی ئاخاوتنی یووسف ناێی هه‌ر بۆیه زرینگانه لاڵی کردوه و له زمانی براکه‌یه‌وه ئهیناسێنێ به‌ڵام له گۆڵی شۆڕان دا هیوا لاڵ نیه و کاتێ وه‌ک که‌سایه‌تیه‌ک دێته دیالۆگه‌وه له زمانی (پارۆل) واته زمانی ریکخسته که‌ڵک وه‌رئه‌گرێ؛
"زۆر دره‌نگ نیه، نا زۆر درنگ نیه حۆجره دانه‌خراوه - ئه‌مه کێیه؟بۆ کێی؟"
هه‌ڵبه‌ت نووسه‌ر خۆی هه‌ستی به‌و لاوازیه( له باری زمانه‌وه) کردوه، بۆیه ئازا له زمانی لاسه‌وه پاساوی بۆ دێنێته‌وه که:
"لاس تێگه‌یشت که ئه‌و قسه‌ی دایکیه‌تی خۆدا ده‌زانێ که‌ی گوتوویه‌تی و ئه‌م ده‌یڵێته‌وه ..."
وه‌ک شتێ هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی مناڵی تریش ده‌یکا قسه‌ی دایک باوک و ده‌وروبه‌ر نیه که به‌ره به‌ره فێر ده‌بێ و ده‌یانڵێته‌وه...
به‌ڵام توانای راوی هه‌مووشت زان له پیشاندانی مه‌چه‌ک کرۆشتنی هیوادا /واتا کرداری رواڵه‌تی /نه ده‌روونی/ به‌ر چاوه. به گشتی هیوا وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی نمادین /ره‌مزی/ که‌سایه‌تیه‌کی به‌جێیه، به‌ڵام وه‌ک که‌سایه‌تی داستانی/ واته ناو چیڕۆک/ نه‌یتوانیوه ده‌ورێکی ئه‌وتۆ ببینێ و زۆر زووش له بیری نووسه‌ر ده‌چێته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی سێهه‌م هه‌وڵی داوه خوێندنه‌وه‌ی یه‌ک و دوو تهکمێل کا- به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی ره‌خنه‌گر زمانی داوه‌ر و قازی قۆزاته خوێندنه‌وه‌یه‌کی کلاسیکی ه، ره‌خنه‌گرانی سه‌رده‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له چه‌ندین درگای تایبه‌ته‌وه بچنه ناو ده‌ق و ده‌قی تری لێ ساز بکه‌ن. پول ریکۆر ئه‌ڵێ: گه‌ڵاله رێژی – طرح اندازی – ده‌قی هاوبه‌شی راپۆرتی چیڕۆکیی و راپۆرتی مێژووییه. مێژوو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ئوستووره‌کان بڕیا بێ هێشتا له‌گه‌ڵ راپۆرتی ئوستووره‌یی قسه‌ی هه‌یه.
چیرۆک و مێژوو یه‌کدی ته‌کمیل ده‌که‌ن. خوێندنه‌وه‌ی سێهه‌م ئاوڕی له کات وه‌ک مێژوو و چیرۆک و ئوستووره نه‌داته‌وه!
خوێندنه‌وه‌ی چواره‌م – 20/11/79
له رۆمانی گۆڵی شۆڕاندا کات ناپه‌یوه‌سته و له‌سه‌ر هێڵی رابردوو- ئێستا- داهاتوو.. که به هێڵی کلاسیکی به ناوبانگه نیه. له گۆڵی شۆڕان دا کات به‌رده‌وام له رابردووه‌وه ده‌گۆێزرێته‌وه بۆ ئێستا و له ئێستاوه قه‌ڵه‌مباز ده‌به‌نه کاتێکی تر – به‌م جۆره مه‌یدان ئه‌ده‌نه شه‌پۆلی نا هۆشیاری هه‌ست که بۆ هه‌ر کاتێ ویستی بچێ و خوێنه‌رانیش له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ ئه‌م شێوازه بۆته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی گۆڵی شۆڕان له باری کات و ریوایهوه؛
"لاس کوری وسوو ئاغا دوای پانزده سال له ساڵڕۆژی مه‌رگی خۆیدا گه‌ڕایه‌وه که گه‌یشته یه‌که‌م ماڵی قه‌راغ شار راوه‌ستا... پڕ به سیه‌کانی هه‌وای شاری هه‌ڵمژی.."
"تا ساتێکی تر میوان ده‌رۆشتن و میوانخانه چۆڵ ده‌بوو – ئه‌وسا ده‌چووه بن ریشی ... چۆکی دادهداو ده‌یگوت ده‌ی خاڵه به‌یت..."
هاوردنه‌وه‌ی داهاتوو بۆ ئێستا و له رابردوودا له‌م دێڕه‌دا ئه‌وه‌نده به‌رچاوه که خوێنه‌ر داده‌چڵه‌کێنێ / برواننه فرمانگهل: ده‌رۆشتن – چۆڵ ده‌بوو.. ده‌چۆوه .. چۆکی دادا... ده‌یگۆت..
هایدگیر ئهیگۆت:
"ئێمه به‌و هۆکاره‌وه سه‌رنج ئه‌ده‌ینه داهاتوو که به سه‌ر رابردوویهکدا زاڵ بین و سه‌ر له نوێ بیکه‌ینه‌وه به‌هی خۆمان واته هه‌م رابردووی/تاک که‌سیی/ خۆمان و هه‌م که له پووری فه‌رهه‌نگی جه‌ماوه‌ریش. بنه‌مای گێڕانه‌وه /روایتگری/ پیشان ئه‌دا که له رێگه‌ی گێرانه‌وه‌ی رابردوومان و سه‌رژماری ئه‌و شته‌ی رووی داوه هه‌ویه /شوناسی/ خۆمان ده‌دۆزینه‌وه. ئه‌م به دوولا چوونه - به‌لای رابردوو داهاتوو – به‌ر ده‌وام له‌گه‌ڵ یه‌ک ته‌بانین و چه‌مکی دووپات بوونه‌وه‌ی/ کردنه‌وه‌ی/ رابردوو گێرانه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانمان، له‌راستیدا سه‌ر له نوێ ژماردنه‌وه‌ی ئاسۆی تواناکانمانه - هه‌ر بۆیه خودی ریوایه، که چاوی له رابردوووه ، پێوه‌ندیێکی نزیکی هه‌یه له‌گه‌ڵ داڕشتنی گه‌ڵاڵه بۆ/ ئاسۆکانی/ داهاتوو" هایدگێر – زه‌مه‌ن و هه‌بوون.
که‌وایه گۆڵی شۆڕان به‌رده‌وام دووپات ده‌بێته‌وه و ئێستا و داهاتووشمان ده‌ته‌نێته‌وه - گۆڵی شۆڕان وه‌ک سه‌ر چه‌شنی یه‌که‌م ده‌بێته مه‌هابادی سه‌ر چه‌شنی دووهه‌م و دواجار ئه‌م دووپات بوونه‌وانه مه‌یدان ئه‌داته وانموودهکان که له به‌یته‌کانه‌وه تا سه‌رده‌می خۆمان و داهاتووش بچن – هه‌ڵبه‌ت خوێنه‌ران نابێ چاوه‌روانی ئه‌وه بن که ئه‌و بازنه کاتیانه وه‌ک یه‌ک و خۆیان دووپات ببنه‌وه ئه‌وه نووسه‌ره - ده‌قه - که به شێوازی گێڕانه‌وه‌ی به‌رده‌وام(مکرر کردن) چۆنیه‌تی گۆڕانه‌کان پیشان ئه‌دا؛
گۆڕان له واقیع – بۆ شبهی واقیع- بۆ وانمووده(وانوێنراوی)
هۆنه‌رمه‌ندان ئاڵاهه‌ڵگرانی وانموود سازین – ئه‌و دڕۆیانهی که له زنجیره‌ی نا په‌یوه‌ستی زه‌مه‌ن و زمان دا وه‌ک واقع ئهنوێنرێن.
خوێندنه‌وه‌ی پێنجه‌م:
مارکس ئه‌یگوت: "هیچ واقیعکی کۆمه‌ڵایه‌تی نیه که به له‌ونێ یا به مانایه‌ک نهنوێنرێتهوه"
گوڵی شۆڕان به‌رهه‌مێکی پارۆدیکه واته ته‌نیا لاسایی ناکاته‌وه به‌ڵکو چاوی له سه‌ر چه‌شنه‌کانی پێشووه بۆ نواندنه‌وه و نواندنه‌وه‌یان تا وایان لێبێ که ئیتر فڕیان به سه‌رچه‌شنی یه‌که‌مه‌وه نه‌مێنێ و ته‌نیا بانگه‌شه‌ی وێک‌چوویی هه‌بێ
با بڕوانینه چۆنیه‌تی دووپات بوونه‌کان /wiederholong/
لاس و غزال سه‌ر چه‌شنی یه‌که‌م
لاس ده‌چێ به شوێن/ دوای/ گۆڵی شۆڕان دا..
ئینجه مه‌مه‌د ده‌که‌وێته دوای ئارمانهکهی...
میرزا به دووی ئازادیهوهیه....
لاس کوری وسووئاغا ده‌چێ به دووی دۆزنه‌وه‌ی خۆ‌یا....
لاس"ی گۆڵی شۆڕان ته‌نیا وانموود ده‌کا لاسی به‌یته‌کانه، ئه‌گینا خوا و ئاسمان و زه‌ویشیان جیاوازن. ئه‌م لاسه نه‌ته‌نیا گۆڵی شۆڕان، ره‌مزی ئوستووره‌یی و یۆتۆپیای خه‌ونه‌کانی نه‌هادینه/سه‌قامگیر بوو/ ی کۆمه‌ڵ، نابینێته‌وه به‌ڵکوو له و سه‌فه‌ره مه‌رگه‌دا خۆشی ده‌دۆرێنێ هیچ، بنه‌ماڵه و کۆمهلیشی لێ ده‌بێته‌وه هیچ – خیانه‌تیشی پێ ده‌کرێ که‌وایه لاس ده‌مامکێ وانمووده بۆ وه‌ی ره‌وتی نیشانه له سووژه و ئوبژه و مرۆڤه‌وه بگوزێته‌وه سه‌ر simulacrom/ وانموود/ بۆ وه‌ی مێژوو و داهاتوو بێنێته‌وه ئێستا.
لاس ئه‌و په‌ڕی وانموود گه‌ریی سه‌رده‌می مه‌یه
هه‌ر به‌و پێیه که‌سایه‌تیه‌کانی گۆڵی شۆڕان له زنجیره‌یه‌کی وانموود – نواندنه‌وه - دا دێنه ئاراوه بۆ وه‌ی لهمێژووچوویهک سازبکه‌ن له رووی لهمێژووچوویهکی دیکه‌وه - بۆ وه‌ی مێژووی ساخته‌چیانه و وانموودهی ئێمه‌ش پێشان بدا. مێژوویه‌ک که هه‌موو که‌سی تیدا دۆڕاوه؛ کوڕ دیقی کردۆته دڵ باوک و کوشتوویه‌تی – برابراکهی خۆی ده‌کوژێ و خیانه‌تی/ به‌نامووس/ پێده‌کا... ژن ههمووتاوانێ ده‌خرێته پاڵی، ئه‌شق واته ئه‌شره‌فی بڕوا و ئاوات و ده‌روونیاتی مرؤڤ داده‌به‌زێته سه‌ر خواز و نرمترین ئاشتی خۆی واته خیانه‌ت و خۆلهیهک هه‌ڵسوون و...
با جارێکی تر بچنه‌وه به سهرچهشنهکاندا:
عه‌شق ... له پرۆسه‌ی وانموون کردندا بۆته شه‌هوه‌ت
ئازایه‌تی ... له پرۆسه‌ی بهنواندنهوه کردندا بۆته خوێریه‌تی فه‌رخه و ترسی خانزاد
هیوا و ئامانج ... له پرۆسه‌ی بهنواندنهوهکردندا ئیفلیجه و به‌ره‌ی لێ ناکه‌وێته‌وه
شۆڕش و شۆرشگێر ... له پرۆسه‌ی نواندنه‌کاندا بوونه‌ته قاپی عه‌کس و یادگار و گه‌ڕان به دووی هه‌ویه‌ی رابردووی خۆیاندا بۆ فه‌رامۆش نه‌کردن یا له بیر نه‌چوونه‌وه...
کورت و کرمانج کردار و گوته و ئه‌ندیشه‌ی چاکه بوونه‌ته
خیانه‌ت و کشانه‌وه و مه‌رگ .. ئه‌مه‌یه ئاکامی مێژووی وانمووده له ده‌ورێکی زه‌مه‌نی پر له شانازی!! مرۆڤدا.
خوێندنه‌وه‌ی شه‌شم: له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی 5 :
خوێندنه‌وه‌ی پێنجه‌م راڤه کاریه‌که و به‌س و نابێ به‌ته‌مای ئه‌وه بێ که هه‌موو ماناکانی ناو ده‌قه‌که‌ی لێک داوه‌ته‌وه و ته‌واو. بۆ وێنه باری لاوازی خوێندنه‌وه‌ی پێنجه‌م ئه‌وه‌یه که خوێنهرکهوتۆته داوی ده‌قه که‌وه و ناوبه‌ناو باسی خیانه‌تی فه‌رخه و خانزاد ده‌کا...
خانزاد بۆ ده‌بێ خائین بێ؟
له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زمانی باو/ با بڵێین زمانی باوک/ وا ده‌ڵێ:
"باوک باوک باوک... ئه‌و شه‌وه کایه‌م به وشه ده‌کرد باوک باوک باوک"
فه‌رخه له ئاگری هه‌ست به تاوان کردندا ده‌سووتێ"
فه‌رخه به‌راستی تاوانباره؟
بۆ چی لاس دوای پازده ساڵ گه‌ڕانه‌وه ناچێ بۆ لای فه‌رخه و داوای لێبوردنی لێ ناکا که پازده ساڵ ئاگای له کوڕه‌که‌ی بووه و ژیانی بۆ خانزاد دابین کردوه؟
"زۆر که‌م هه‌ستم به بێ باوکی ده‌کرد...مامه فه‌رخه ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی دایکیشم ماره بکات به‌قه‌د باوکێ خۆشی ویستبووم" ل167
له به‌ر ئه‌وه‌ی لاس باوکی خۆی کوشتووه بۆ وه‌ی خۆی ببێ به باوک نه وه‌ک بۆ وه‌ی یادگار و خانزاده‌کان ئازاد بن؛
"به‌ڵام خانزاد هه‌ر کورته‌یه‌کی بیست، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پاراستنی شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه و ناو ناوبانگی وسوو ئاغا لاس...و له مێشکی دا جێ گیر بوو، جێی بۆ کرده‌وه، شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه به ئابرووی ئه‌وه‌وه به‌سترا بوو، ئه‌ویش بۆ یه‌که‌م جار مه‌ترسی لێ ده‌کرا. بۆ چونکا ئافره‌ته‌و به تایبه‌ت ئافره‌تی بێ پیاو داوێنێ خۆێ لێ دوژمنه. که‌سێ که ئه‌قڵی ناته‌واو بوو شه‌یتان باشتر پی ده‌وێرا ... ئه‌وه خانزاد ده‌بوا بیکاته ئاوێزی گویچکه‌ی" ل132
ئه‌مه ئه‌و که‌ش و هه‌واو دۆخه‌یه که سه‌پاوه به‌سه‌ر ئه‌خلاقیاتی رواڵه‌تی جه‌ماوه‌ر و که‌سایه‌تیه‌کانیش وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی زمان قبووڵیان کردوه.
تاوانی فه‌رخه و خانزاد له چیدایه. فه‌رخه/ با بڵێین مه‌جنوون/ له ئه‌شقی له‌یلادا ده‌سووتێ/ به‌ڵام له‌یلاش له ناو ئه‌و که‌ش و هه‌وا و دۆخه‌دایه که ده‌بێ شه‌ره‌فی جوو بپارێزێ و... تاد که ئه‌شێ پارێزێ و ئه‌روا... مه‌جنوون ده‌بێ چی بکا.. وه‌ک مهجنوونهکهی جاران ... شێت بێ و بکه‌وێته کێوان.. نهکێو ئه‌و ئارامشهی پێشووی تیایه و نه فهرخهش ئه‌وه‌نده مه‌جنوونه که وایه ئه‌وه له‌یلێ نه‌بوو، ئه‌م... فه‌خره که‌وتۆته تۆڕی پیلانی راوییهوه بۆ وه‌ی هه‌موو هه‌ل و مه‌رجه که وادهگیردرێتهوه که شێخی سهنعانیشی تێ بکه‌وتایه نه‌ده‌هاته‌ده‌ر... له‌یلا رۆشتووه ... خانزاد ژنێکی جوان و جه‌حێڵه ... به‌ده‌میه‌وه پێئه‌که‌نی و زوو زوو داوای ئه‌وه‌ی لێده‌کا نه‌هێنیه‌کانی ژوانگه‌ی بۆ بگێڕێته‌وه... له‌شی به رووتی ده‌بینێ... مه‌سته... تاق و ته‌نیان، پێکه‌وه هه‌ناسه‌ی گه‌رمیشیان له پاڵ سۆبایه‌کی گڕاویدا له پشت مل یه‌کدی ده‌که‌وێ.. ئه‌مانه هه‌مووی گه‌ڵاڵه‌ی له پێشدائامادهی چیڕۆکێکه که‌ئه‌نجامه‌که‌ی وه‌ک رۆژ روونه؛ خه‌یانه‌ت به‌کێ و بۆ؟
"له ئان و ساتی کۆتایی لهززهتهکهدا بیریان کرده‌وه تووشی چ تاوان و خه‌یانه‌تێکی بوون... مۆچرکهی مه‌ترسیه‌کی کوشنده له تۆقی سه‌ریانه‌وه بۆ به‌ری پێیان تێپه‌ری- وه‌ک دوو ده‌عبای دوژمن..." ل 144
وه‌ک ده‌بینن؛ که‌سه‌کان مه‌حکوومن به‌وه‌ی که گه‌ڵاڵه‌ی "ئه‌و"ی سێهه‌م که‌س دارێژن...
گوڵی شۆڕان چیرۆکی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی تابۆیه... یاساکانی باوکێ که به‌رواڵه‌ت کوژراوه به‌ڵام له جه‌سته‌ی لاس و یادگار و هه‌موو جه‌ماوه‌ر و ته‌نانه‌ت دایه گوڵی دا ده‌ژێیته‌وه و وه‌ک ده‌بینین له ماڵ فرێیان ئه‌داته ده‌ره‌وه.
فه‌رخه خانزاد وێڵ ناکا و له‌گه‌ڵی ده‌ژی و یادگاری براکه‌شی/ کهوازانێ مردووه/ گه‌وره ده‌کا به‌ڵام یادگار چی وه‌ڵام ئه‌داته‌وه یادگاریش هه‌ر دووکیان به خائین ئه‌زانێ و ئه‌که‌وێته دوای باوکێ که مردووه ... چیرۆکه‌که ره‌نگه دوای پانزده ساڵی تر دووپات بێته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی حه‌وت، له‌سه‌ر به‌شی ئاخری گێڕانه‌وه که له زمانی(گۆشه‌نیگای9 یه‌که‌م که‌سه‌وه‌یه؟
ئه‌گه‌ر گۆڵی شۆڕان هه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی ئاخر بوایه چی له ده‌ست ئه‌دا؟
تۆ بڵێی ئه‌و به شه سه‌ره‌کی بوونی که‌سایه‌تی یادگار بنوێنێ؟
به‌م جؤره ده‌ق بیهه‌وێ له باری پێکهاته‌ییه‌وه/ ساختار/ بازنه‌ی رووداوه‌کان بگۆزێته‌وه بۆ ئیستا‌و به‌ره‌ی هه‌نووکه‌یی؟
یاوه‌کوو له باری هونه‌ریه‌وه/ ئاڵ و گۆڕی/ سیسته‌می گۆشه نیگا و چه‌ند ده‌نگی بنوێنێ؟
ئه‌م فه‌ننه له باری ستاتیکیاوه گۆڵی شۆڕان ناخاته ژێر گۆشار؟
لام وایه وه‌ڵامی ئه‌م به‌شه له خوێندنه‌وه‌که‌م ده‌بێ ئێوه‌ی به‌رده‌نگ/ مۆخاتب/ بیده‌نه‌وه... ئه‌زانم ئه‌و وه‌ڵام دانهوانهی ئێوه به پێی تێئۆری وه‌رگرتن دیسانه‌وه ده‌قه‌که له سه‌ره‌تاوه ئه‌خاته به‌ر تیشکی حه‌وت خوێندنه‌وه‌ی تر....
به‌و هیوایه‌وه
--------------
- - گوڵی شۆران یه‌که‌م رۆمانی به‌رێز عه‌تا نه‌هایی یه
- ئه‌م چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه سه‌ره‌تا له دووهه‌مین فستیواڵی چیرۆکنووسانی بانه پێشکه‌ش کرا و دواجار له دوو ژماره‌ی گۆڤاری سروه‌ی ئه‌وکاتدا بڵاو کرایه‌وه