ده‌ق و ره‌خنه
(1)
ده‌ق
چرا
دڵێکی به باده داگیرساو
هه‌موو شتێک شه‌وین
چاوی خه‌یاڵ کز
ئه‌مما
مه‌یله‌وشین.
گه‌مه‌یه‌کی نابه‌رانبه‌ره ته‌مه‌ن
ده‌ردی تۆ گه‌ر نه‌بی
ئاسووده ده‌گوزه‌رێ زه‌مه‌ن
چرایه‌کی به باده داگیرساو
شه‌وێکی ناشهوین
ده‌ڵێی هه‌موو جیهان
له سێحری باده‌دا که‌وین.
گه‌مه‌یه‌کی ناڕه‌وایه زه‌مه‌ن
ده‌ردی تۆش گه‌ر نه‌با
بێهووده ده‌گوزه‌را ته‌مه‌ن...
فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی
2006 ئاڵمان
2(2222)
ره‌خنه؛
خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م؛
چی گوتن؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م شێعره به‌شێوه‌ی کلاسیکی بخوێنینه‌وه؛ واته گرینگی به‌س بده‌ینه چی گوتنی رواڵه‌تی. ده‌بێ به " ده‌ردی دووری، ده‌ردی دووری کوشتمی" هێمن
خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م؛
چۆن گوتن؛ بووتیقا، پێکهاته، گه‌مه‌ی زمان
ئه‌گه‌ر به‌خوێندنه‌وه‌ی ئهمرۆژیانه بێ و سه‌ره‌تا چۆن گوتنی ده‌ق بپشکنین، زۆر شتی دیکه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه.
له ئانالیزی ئه‌و تێکسته‌دا ئیزن بده‌ن با له دوو به‌شی جیا جیادا بینووسینه‌وه؛
" دڵێکی به باده داگیرساو
هه‌موو شتێک شه‌وین
چاوی خه‌یاڵ کز
ئه‌مما (1)
مه‌یله‌وشین.
گه‌مه‌یه‌کی نابه‌رانبه‌ره ته‌مه‌ن
ده‌ردی تۆ گه‌ر نه‌بی (2)
ئاسووده ده‌گوزه‌رێ زه‌مه‌ن"
===
چرایه‌کی به باده داگیرساو
شه‌وێکی ناشهوین
ده‌ڵێی هه‌موو جیهان
له سێحری باده‌دا که‌وین. (3)
گه‌مه‌یه‌کی ناڕه‌وایه زه‌مه‌ن
ده‌ردی تۆش گه‌ر نه‌با
بێهووده ده‌گوزه‌را ته‌مه‌ن... (4)
به ئاشکرا دیاره شاعیر سه‌ره‌تا دوو کوپله ده‌نه‌خشێنێ (1 و 2)
دواجار گه‌مه‌یه‌کی زمانییان پێده‌کا و دوو کوپله‌ی دیکه‌یان پێ سازده‌کا(3 و 4)
ئینجا ئه‌و چوار کوپله ده‌کا به‌گژ یه‌کدا و گه‌مه‌یه‌کی نادیاری دیکه سازده‌کا؛ بیچمی زێهنی(شکل ذهنی) له‌م ده‌قه دا بیچمێکی دووبازنهیی یه. واته دو بازنه‌ی وشه‌مان هه‌یه که یه‌ک ده‌بڕن و جیاوازیه‌کانی خۆیان له‌م لا ولای پێکدادانه‌که( ده‌کرێ وه‌ک بازنه‌ی سێهه‌میش بێته خوێندنه‌وه) ده‌نوێنن؛
بازنه‌ی وشه‌گه‌لی کۆپله‌ی 1 و 2
دڵ، باده ، داگیرساو، شه‌وین، چاوی خه‌یاڵ ، مه‌یله‌و شین ، گه‌مه ، نابه‌رانبه‌ر ،ده‌ردی تۆ ، ته‌مه‌ن، ئاسووده، ده‌گوزه‌رێ، زه‌مه‌ن
ده‌بینین که زورینه‌ی ئه‌م وشه و کار(فعل) انه، له دووکۆپلهی دوههمیشدا( بازنه‌ی وشه‌گه‌لی کۆپله‌ی3 و4) به‌له‌ونێ دووپات بوونه‌ته‌وه؛ باده، داگیرساو، شه‌و، ناشهوین، که‌وین ( له‌بری مه‌یله‌وشین) گه‌مه، ناڕه‌وا(له‌بری نابه‌رانبه‌ر)، ده‌رد-ی تۆ، زه‌مه‌ن، ته‌مه‌ن، ده‌گوزه‌را..
ئه‌ی چین ئه‌و وشه‌گه‌له‌ی که گه‌مه‌که‌یان سازکردوه و ئاڵ و گۆڕیان به‌سه‌ر هاتوه؟1- دڵ (که بۆته) چرا
2- شه‌وین (که بۆته) ناشهوین
3- ئاسووده (که بۆته) بێهووده
واته له دوو کۆپله‌ی دوهه‌مدا(3 و 4) ذڵ بۆته چرا، شه‌وین بۆته ناشهوین، ئاسووده بۆته بێهووده. ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌مه‌یه بچنه ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری سه‌نته‌ری فورمیی و مانایی شێعره‌که یان به‌دور ده‌ردی تۆ(به نیشانه‌ی سه‌نته‌ر) دا بسووڕێنه‌وه، ئیتر پێکهاته‌ی فورمیی و مانایی شعرهکهمان به ته‌واوی کردۆته‌وه؛
دل.. شه‌وین.. ئاسووده.. ده‌ردی تۆ.. چرا.. ناشهوین.. بێهووده
ده‌بینین که له هه‌ر دوو به‌شی ده‌قه‌که‌دا ده‌سته‌واژه‌ی ده‌ردی تۆ یه که ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕێ. واته ئه‌گه‌ر(له بێتۆییدا) به باده‌ی ئاسایی بتهه‌وێ دڵ دابگیرسێنی و خه‌یاڵ بئافرێنی؛ دڵ ته‌واو داناگیرسێ و خه‌یاڵیش کزه و مه‌یله‌و شین و شه‌ویش هه‌مان شهوهههههه
ئه‌گه‌ریش به باده ( لێره‌دا به خوازه‌ی سۆز و ئه‌شق) چرا(لێره‌دا بهخوازهی هه‌مان دڵ) داگیرسێنی، واته دڵ له سۆز وئه‌شقی زۆردا خۆی ببێته چرا(ئه‌مه بۆخۆی ده‌بێته ئه‌په‌ڕی هێزی خه‌یاڵ و به‌شێکه له مانای سه‌ره‌کی به‌ڵام نه‌نوسراوی ده‌ق و له‌باری جوانیناسی ده‌قه‌وه گه‌یشتۆته لووتکه) و شه‌وت لێ بکاته ناشهوین.. دیسان له ده‌ردی تۆ(یان بێ تۆیی) دا، هه‌ست به بیهوودهیی ژیان ده‌که‌ی ی ی ی ..ئێستا ده‌زانین که فۆرم و پێکهاته‌ی شێعره‌که له‌باری داڕشتتی زمانییه‌وه چه‌ند له‌خزمه‌ت ناوه‌رۆکی فه‌لسه‌فی(واته پارادۆکسی ئاسووده‌یی و بێهووده‌یی) ده‌قدایه...
له‌م خوێندنه‌وه دا وشه‌ی "ئه‌مما" زیادییه و له‌خزمه‌ت ئه‌و پێکهاته‌دا نیه و نه‌هاتنی نه‌ک هیچ له شێعره‌که ناگۆڕێ، به‌ڵکوو به‌هۆی سه‌کته‌یه‌کی ده‌نگیی که سازی ده‌کا، باری ناکێشی شێعره‌که‌ش جوانتر ده‌هێنێته خزمه‌ت ئه‌و داڕشته‌وه که باسمان کرد.
خوێندنه‌وه‌ی سێهه‌م؛
له شێعره‌وه تا فه‌لسه‌فه
کار(فعل) ی سه‌ره‌کی له هه‌ر دوو به‌شی شێعره‌که‌دا"گوزه‌ران" ه و دوانه‌ی هاودژی "ئاسووده‌یی و " بێهووده‌یی" لێ ده‌که‌ونه‌وه و ده‌بنه دوو جۆره روانینی جیاواز. شاعیر له هه‌ردوو حاڵه‌تدا هه‌ست به ته‌نیایی ده‌کا. وه‌ک ده‌زانین سه‌ره‌تا "بلانشۆ" و دواتر "دریدا" ویستیان له رێگه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه له دوانه فه‌لسه‌فیه‌کان تێپه‌ڕن.. ئه‌مه به‌کار هێنانی جوانیناسی بوو له فه‌لسه‌فه‌دا.. ئه‌وه‌ی که پێشتریش له لایه‌ن نیچه‌وه هاتبوهئارا و چه‌شنه تێپه‌ڕینێک بوو له تاک ماناییه‌وه به‌ره‌و فره‌مانایی، واته ره‌وتێک له‌تاک ره‌هه‌ندی ده‌قه‌وه به‌ره‌و فره ره‌هه‌ندی. ..
له‌م ده‌قه‌شدا خوێنه‌ر له‌نێوان جۆره گوزهرانێکدا (ته‌نیایی ) ده‌سووڕێته‌وه که لایه‌کی ئاسوده‌یی(کورت ماوه‌یه) و لایه‌کی هه‌ست کردنی " بێهووده‌یی"یه و له‌م بازنانه‌ش خه‌لاسیی نابێ .. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌رده‌وام مانای کۆتایی شیعره‌که وه‌دوا ده‌خا؛ ئه‌گه‌ر ئاسووده‌یی هه‌ڵده‌بژیرێ چاوی خه‌یاڵی کزه و هه‌موو شتێ شه‌وین و شه‌وه‌زه‌نگ زاڵه.. ئه‌گه‌ریش نا.. بێتۆیی و ده‌ردی تۆ ئه‌یخاته ناهمێدی و بێهووده‌ییه‌وه.. تۆ بڵێی ده‌ق بیهه‌وێ له من و " ئه‌وی دێ" و ئازادی تاک بکۆڵێته‌وه( ئه‌وه‌ی که هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی وجوودیه‌تی بۆ ته‌رخانکرا و زهفهریشی پێ نهبریا... یان بیهه‌وێ هه‌موو سه‌نته‌ره به‌ناو سهقامگیربووهکانی فه‌لسه‌فه‌مان بۆ تێکشکێنێ و شوێنێ دیکه سازکا ... شوێنێکی شێعراوی که که‌س ناتوانێ به ئاسووده‌یی تیایدا بسووڕێته‌وه؟ ژیانی ئینسانی به ته‌نیایی سه‌خته و پێویستت به خه‌م ره‌وێن هه‌یه(به‌نگی تایبه‌تی وجوودیه‌کان) له‌گه‌ڵ "ئه‌وی دی"ش ئازادی پێویسته و ئازادی تۆ و ئه‌و ره‌نگه یه‌ک نه‌گرنه‌وه و سووڕانه‌وه له که‌شی بهیناوبهینیشدا به‌س له شێعر ده‌وه‌شێته‌وه.. ره‌نگه حه‌ق به نیچه بێ و ته‌نیا واقییهتی جیهان شێعر بێ!!
بۆ وه‌ی شێعر ده‌توانێ به باڵی زمان بفڕێ!