شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

جمعه، اسفند ۰۷، ۱۳۸۳

میدیاکان و

ميدياكان هه‌موويان له‌ خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتدان!

مرۆڤ به‌ پرسيار‌‌‌ه‌وه‌ مرۆڤه‌!
ده‌سه‌ڵاته‌كان زمان سازیان ده‌كه‌ن!
زمان وه‌ك سيسته‌ميكي نيشانه‌يی ئه‌توانێ زمانی وێنه‌ش بێت!
ميدياكان له‌خزمه‌ت جيهانی نواندن و وانمووددان و مرۆڤ به‌ره‌و ئه‌وكه‌ناڵانه‌ ده‌به‌ن كه‌ ده‌بيَ بيبه‌ن و ئه‌و كه‌ناڵانه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندي سياسه‌ت و ئايدۆلۆژی تايبه‌تدان! هه‌ر بۆيه‌ پرۆگرام وگه‌ڵاڵه‌ی زۆربه‌ی ميدياكان پێشتر ئاماده‌ ده‌كرێ و له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌راني ژێر ده‌سته‌وه‌ داده‌ڕێژرێ وساز ده‌بێ و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ لايه‌ن گوێ‌كانيانه‌وه‌ /فه‌رق ناكات ئه‌گه‌ر هه‌نێ له‌و گوێ‌يانه‌ ئلكترۆنيكی و كۆمپيۆتێريش بن/ چاوه‌ڕِواني كاردانه‌وه‌كه‌ی ده‌بن و پێيان‌دگاته‌وه‌ .. بۆوه‌ي سه‌رله‌نوێ گه‌ڵاڵه‌‌ي تر دارێژن و ديسان بڵاوی كه‌نه‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی ناراسته‌وخۆه‌ به‌ره‌نگارييه‌كان به‌رپه‌رچ بده‌نه‌وه‌و دژايه‌تييان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و... له‌راستيدا ئه‌وه‌ ميدياكانن كه‌ راستييه‌كاني جيهان ده‌خولقێنن و ئه‌وانن كه‌ به‌ خه‌ڵكی ده‌ڵێن چی، چۆن و چه‌نده‌ و تاكوێ راسته‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ چی چه‌نده‌و كه‌ی و چۆن هه‌ڵه‌یه‌‌و...ئه‌و ئه‌رکه‌ش له‌راستیدا ئه‌وه‌ند له‌ژێره‌وه‌ وله‌سه‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌ی تۆڕی نه‌هێنی سێحرئاسا ده‌هێننه‌ گه‌ڕ که‌ زۆر جاران ته‌نانه‌ت رۆشنبیرانیش هه‌ست ناکه‌ن که‌ له‌ژێر تاڵه‌ نادیاره‌کانی تۆڕێکی ئاسمانی و داوێکی ئه‌رزیدان.. من پێشتر له‌ "ده‌سه‌ڵاتدارێتی زمان"دا ئه‌رکی وه‌گه‌ڕخستنی زمانم/وه‌ک سیسته‌مێکی نیشانه‌/ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه‌ نووسیبو و نامهه‌وێ بیکێشمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و باسه‌، به‌س ده‌ڵێم ئێستاکه‌ ده‌وری زمانی وێنه‌ له‌ زمانی زاره‌کی و نڤیسار به‌ربڵاوتره‌ و هه‌موو سووچ و قوژبنه‌کانی ژیانی مرۆڤیان پێ ته‌نیوه‌ته‌وه‌..
ماویه‌تی

چهارشنبه، اسفند ۰۵، ۱۳۸۳

رۆشنبیران و جیهانێکی دۆراو (2

رۆشنبیران و جیهانێکی دۆراووو


(2)

مێژووی چه‌نددێڕی...خوێندنه‌وه‌ی کلاسیکیانه‌ی مێژوو و "بڕۆدێل"؛

به‌ره‌ی وانموود وا ده‌نووسێ..واته‌گوتاری قه‌به ‌له‌سه‌ر ته‌ختی له‌پێش ئاماده‌کراو راده‌خا و سه‌ر و پێی که‌م یان زیادی ده‌بڕێ و ئه‌یداته‌ده‌رخوارد سه‌روتاری نیوستوونی چاپه‌مه‌نییه‌کان..بۆ وێنه‌بڕواننه‌ئه‌م دوو گوزاره‌یه‌؛
ئه‌لف: مێژووی ئێمه‌ی کورد پڕه‌له‌بچڕان و دابڕان"
و ئه‌م وه‌ئاکام گه‌یاندنه‌
ب: بۆوه‌ی له‌م ڕۆگه‌پڕ هه‌ڵس و که‌وته‌دا هیچ شتێ درێژه‌و به‌رهه‌می هیچی تر نیه‌"
بۆ پاساودانه‌وه‌ی ئه‌و دوو گوزاره‌یه ‌له‌"فۆکۆ و "برۆدێل" یه‌کی دێڕێک نموونه‌دێنێته‌وه
/سه‌روتاری رۆژهه‌ڵات، ژماره‌/
با جارێ له‌وه‌بگه‌ڕێین که‌مێژووی درێژخایه‌نی رۆژهه‌ڵات /به‌گوته‌ی فۆکۆ/ سێ ده‌وره‌ی بچڕانی تێکه‌وتووه‌ و /به‌گۆته‌ی مارکس/ پێنج، که‌بریتی بوون له ده‌وره‌کانی
1 - هابه‌شێتی سه‌ره‌تایی/اشتراکی اولیه/
2 - عه‌بدێتی /به‌رده‌داری/
3 - عه‌شیره‌تی و خان خانێتی / فیۆدالی‌/
4 - سه‌رمایه‌داری و...
- 5 هاوبه‌شێتی دوایین....کمۆنیستی‌!!
(ده‌وره‌کانی لێکبچڕاوی ئپیستمۆلۆژیمان له‌روانگه‌ی فۆکۆوه‌له‌به‌شی یه‌که‌م دا هێنایه‌وه)
مه‌به‌ستی مه ‌سه‌لماندن یان ئه‌سێحی و نائه‌سێحی ئه‌و دوو روانگه‌یه ‌نیه و کاتی خۆی سه‌دان کتێبیان له‌سه‌ر نووسراوه‌... به‌س ده‌ڵێین: رۆژئاوا که‌ئه‌و هه‌مووه‌مێژووه‌یان هه‌یه‌(!!) ) چۆن ده‌چنه‌سێ بڕگه‌ی مێژوویی ‌یه‌وه‌؟؟‌/سه‌روتار نووسان خۆ مارکسی نین ئه‌گینا ئه‌مگوت پێنج بڕگه‌/ به‌ڵام ئێمه‌ی کۆرد، که‌مێژوومان نیه، ‌ئه‌و هه‌موو بڕگه‌و بچڕانه‌مان هه‌یه‌و مێژوومان پڕه ‌له ‌بچڕان و دابڕان ؟؟؟
تۆ بڵێی مه‌به‌ستی سه‌روتارنووس له‌بچڕان هه‌ر بچڕانه‌کانی مه‌عریفه‌ناسی " فۆکۆ " بێت یان خۆی له‌که‌م و زیادی سه‌ر ته‌خته‌که‌ی تاشیبێ ؟؟
وه‌ک وتمان جارێ ئه‌و پرسیارانه‌ش ئاراسته‌ی پێشه‌کی سه‌روتار ناکه‌ین و له‌م به‌شه‌دا دینه‌سه‌ر ئه‌و گوته‌یه‌ی به‌ناو له‌" برۆدیل " هێناویانه‌ته‌وه ‌بۆ وه‌ی بڵێین که‌هه‌رئه‌وه‌نده‌ش له‌برۆدیل تێگه‌یشتوونه‌ که ‌له‌" فۆکۆ "؛
هه‌ڵبه‌ت منیش ناچارم به‌پێی مه‌نته‌قی ئه‌و سه‌روتاره ‌باسه‌که ‌درێژه‌بده‌م، واته ‌ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی وانموود گوته‌ی "حسه‌ینی بشیریه"‌له‌باتی فۆکۆ دێنێته‌وه ‌منیش هه‌ر له‌و نموونه‌م هێنایه‌وه .. لێره‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌زمانی "جان لیچت" ه‌وه‌باسی برۆدێل ئه‌کا / بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌بدرکێنێ/ منیش هه‌ر له‌و کتێبه‌و له‌زمانی لیچت ه‌وه باسی مێژووی برۆدیلی ده‌که‌م بۆ وه‌ی باسه‌که‌مان باشتر به‌ئه‌نجام بگا*
جان لیچت لای وایه‌* "مێژووی درێژخایه‌ن، مێژووی ئاڵ و گۆڕی پێکهاته‌یی بنه‌ڕه‌تییه(1) به‌ڵام ئه‌و ئاڵ و گۆڕه ‌ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و تیشکه ‌ده‌بینرێ که ‌له‌چ چوار چێوه‌گه‌لێک دا هاتۆته‌دی(2) /ئه‌گینا/ پێکهاته‌له‌و ئاڵ و گۆڕه‌دا سه‌ره‌کی نیه‌(3) - ساختار تعین کننده‌این تغیرات نیست-" **
ده‌بینین که‌سه‌روتار نووس ته‌نیا گوزینه‌ی یه‌که‌می وه‌رگرتووه‌و پێناسه‌ی خۆی(!!) له سه‌ر ئه‌وگوزینه ‌دارشتووه‌ له‌حاڵێکدا گوزینه‌ی دووهه‌م و سێهه‌میان، که‌ده‌وری سه‌ره‌کی له‌و پێناسه‌دا ده‌بینێ‌، بچڕاندوه‌!!و خستوویانه‌ته ‌پشت گوێ..
به‌ڕای "لیچت" برۆدێل/ئه‌زقه‌زا/ یه‌که‌م مێژوونووسی پاش مۆدێرنه‌که‌خوێندنه‌وه‌ه‌ی "مێژووی رووداوه‌کان"ی قه‌بووڵ نیه‌و ئه‌و بۆچوونه‌به‌خۆێندنه‌وه‌یه‌کی کلاسیکی و هه‌ڵه‌ده‌زانێ ..لیچت ده‌نووسێ؛
"برۆدێل ده‌ڵێ : به‌رله قوتابخانه‌ی "ئاناڵ" مێژوونووسان جه‌ختیان ده‌کرده‌سه‌ر مێژووی که‌م ماوه‌/کوتاه مدت/ یان ئه‌و شته‌ی که‌به‌ناوی مێژووی رووداوه‌کان به‌ناوبانگ بوو. مێژووی سیاسی و دیپلوماسییان به‌نموونه‌ی ئاشکرای مێژووی رووداوه‌کان ده‌زانی که‌پێویست نیه‌وابێ. له‌م چه‌شنه‌مێژوونووسینه‌نه‌ریتییه‌دا/که‌سه‌ده‌ی نۆزده‌ناوی ده‌رکرد/ نه‌ک هه‌ر مێژوو ببوه‌جۆره‌نه‌قاشی کردن و خولقاندنی عه‌ینییه‌تێک،که‌بینه‌ری تێدا حه‌زف کرابوو، به‌ڵکوو شوێنێکی تێدا نه‌ده‌ما بۆ ئه‌ندیشه‌ی مێژوو وه‌ک سازکردنه‌وه .. به‌ڵام برودێل به‌پێچه‌وانه‌وه ‌لای وابوو که ‌مێژووی یه‌ک لایه‌نه‌مان نیه. ‌هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی که‌مرۆڤی ده‌رهه‌ستمان نیه‌.. ئه‌و لای وایه‌مێژوو به‌رجه‌وه‌نێکی تێپه‌ڕه ‌که ‌به‌رده‌وام له‌ره‌وتدایه‌/منڤره‌ متحرک/..ته‌ون و کڕی بابه‌ته‌کانه ‌و ‌وه‌ها پێکه‌وه‌گرێ دراون که‌هه‌رکامیان ئه‌توانن سه‌د شێوه‌ی جیاواز و دژخواز وه‌رگرن... مێژووی که‌م ماوه‌ی رووداوه‌کان له‌کاتی وانوێنی دا هه‌وڵئه‌دات له‌شانۆیه‌کدا/به‌ساز و به‌رگی ده‌ربڕین/ کۆمه‌ڵ یان ته‌نانه‌ت کولتوور زێده‌تر به‌شێوه‌ی خوازه‌یه‌کی ئورگانیک/پێکهاته‌یی/و بوونناسانه‌نیشان بده‌ن..به‌لام مێژووی درێژخایه‌ن له‌"هه‌زاران خێرایی/سرعت/ جیاوازی کاتی کۆمه‌له‌ڵایه‌تی ساز ده‌بێ.. قبووڵ کردنی مێژووی درێژخایه‌ن به‌مانای ئاماده‌بوونه‌بۆ گۆڕانی هه‌موو شتێ.. هه‌ر له‌بیرکردنه‌وه ‌له‌مه‌ڕ شێوازی نووسین و ده‌ربڕینی بابه‌تێک ‌تا قه‌بووڵ کردنی کاتێک که‌ره‌نگه ‌ئه‌وه‌ند ئارام و بێ په‌له‌ ‌بێ که ‌ره‌نگه‌ شان بدا له‌شانی بێ بزاڤی/راوه‌ستان/ .."
ده‌بینین که‌بڕۆدێل نه‌ک هه‌ر مێژووی رووداوه‌کان وه‌ک مێژووی کلاسێکی ناودێر ده‌کا - به‌ڵکو- ته‌نانه‌ت بێ بزاڤیش هه‌ر به‌مێژوو ده‌ناسێ ... که‌وایه‌براده‌ری سه‌روتار نووس له‌به‌ر چی و به‌ چ ئامانجێک ‌ئاوا برۆدێل ده‌خنێته‌ناو پێشه‌کی سه‌روتارێکه‌وه‌ که‌ لای وایه ‌کورد مێژووی نیه ‌و له‌به‌ر چی ئه‌م گوتاره‌ که ‌به‌راستی جێی باس و لێدوانی قووڵه، ‌ته‌نیا له‌چه‌ند دێردا دێنێته‌وه و به‌سه‌ریدا باز ئه‌دا؟؟
راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ‌ده‌قی ئه‌و سه‌روتاره ‌و سه‌روتارگه‌لی به‌و چه‌شنه‌ ئه‌یانهه‌وێ به‌شێوه‌ی خز و ناراسته‌و خۆ ئه‌و چشنه ‌خوێندنه‌وه‌ به ‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و مێژوو و سیاسه‌تدا بسه‌پێنن که‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کاریزماتیکه ‌به‌ده‌مامکی هه‌مه‌ره‌نگی وانمووده‌وه‌... ئگینا له‌هه‌ر روانگه‌یه‌که‌وه‌و به‌هه‌ر بۆ چوونێک بتهه‌وێ خۆت له‌خوێندنه‌وه‌و ره‌خنه‌ی هه‌ر بابه‌تێک بده‌یت ده‌بێ سه‌ره‌تا ئاگاداری بابه‌ته‌که‌و شێوازی خوێندنه‌وه‌که‌‌بی و ته‌نیا به به‌ڵگه‌ی "لیسانس"و"فه‌وقه‌لیسانس" هیچ که‌س نه‌بۆته‌ئه‌دیب و ره‌خنه‌گر و کۆمه‌ڵناس و... نه‌توانیشیه‌تی پێش به‌ ره‌وتی ئه‌وگوتارانه‌بگرێ .. به‌و به‌ڵگانه‌وه‌ته‌نیا ئه‌توانی خێراتر دامه‌زرێیت و بچیته‌خزمه‌ت جیهانی دۆڕاوه‌وه‌..نموونه‌که‌ی ره‌نگه‌ئه‌وه‌بێ که‌که‌سێک بیهه‌وێ له‌ناوه‌ند یان کانوونێکی نووسه‌ران یان هونه‌رمه‌ندان یان کۆمه‌ڵناسان و..ێکی سه‌ربه‌خۆدا ناونووسی که‌ن، لێی ناپرسن زانکۆ چوویته‌یان نا؟؟ به‌ڵکوو ئه‌پرسن له‌و بوارانه‌دا چه‌ند کارت کردوه‌و له‌نموونه‌ی ده‌قه‌کانت ئه‌پرسن..به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتهه‌وێ له‌دایه‌ره‌یه‌کدا داتمه‌زرێنن، ناڵێن کام کارت کردوه‌و چه‌نده‌تێیگه‌یشتوویت؟؟ به‌ڵکوو ئه‌پرسن "مه‌دره‌کی" خو‌ێندنت چیه‌؟ به‌ره‌ی وانموود سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه ‌لای خۆیان روون بکه‌نه‌وه‌ که ‌ئه‌یانهه‌وێ کامه ‌لایان بن و له‌زمانی کێوه ‌بدوون و له‌خزمه‌ت کام ده‌سه‌ڵات یان ناده‌سه‌ڵاتی زمانیی دا بن؟ ئه‌وه‌ی بیهه‌وێ له‌چه‌ند دێڕی پێشه‌کیی سه‌روتارێکدا گوتارگه‌لی قه‌به‌قه‌به‌ی وه‌ک نه‌ته‌وه‌و خیانه‌ت رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و رۆژنامه‌وانی ،... بپشکنێ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌دیاره‌کێیه‌و پێویست ناکا ده‌مامک بگۆڕێ..
‌لاشیان وانه‌بێ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن رووناکبیرانه‌وه ‌وه‌ڵامیان نادرێته‌وه ‌ئه‌وه ‌له‌ ئستدلالی پته‌وی ئه‌واندایه‌، به‌ڵکوو یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌یانناسن و به‌ته‌ره‌فی وڵامدانه‌وه‌حیساب ناکرێن بۆ وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌وانی گه‌وره‌تر زۆره‌و ئه‌مان ته‌نیا وه‌ک تووتی لاسایی یان ده‌که‌نه‌وه‌..دووهه‌م بۆ ئه‌وه‌یه‌ که ‌وه‌ڵام دانه‌وه ‌به‌و هه‌موو هه‌ڵه ‌یه‌ک له‌دوای یه‌کانه ‌ته‌نیا له‌سیسته‌مێکی کراوه‌و رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆدا و له‌وڵاتێکی خاوه‌ن دێمۆکراسی دا ده‌کرێ که‌ئێمه‌هێشتا نیمانه‌.. دڵنیام به‌و حاڵه‌ش ئه‌و فێڵانه ‌بێ وه‌ڵام نه‌بوونه‌به‌ڵام مه‌ودای ده‌ربڕینیان نه‌بوه‌و بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه‌..
به‌ره‌ی وانموود به‌هێنانه‌ئارای رواڵه‌تیی ناوی رووناکبیران و ره‌خنه‌گرانی پاش مۆدێرن و مۆدێرنخواز(!!) ته‌نیا ئه‌یانهه‌وێ سیمای سه‌له‌فیانه‌ی خۆیان و پشتیوانی کردنیان/له‌ژێره‌وه‌ به‌شێوه‌ی مشوورخواز/ له‌سه‌له‌فی داپۆشن.. ئه‌گینا کوان ئه‌و کتێب و وتاره‌قووڵ و سه‌نگینانه‌ی له‌باری کۆمه‌ڵناسی و رۆشنبیری و ره‌خنه‌و مێژوو و ... ه‌وه‌ که‌ ئه‌وان ده‌ریان کردبێ؟؟؟ و جگه‌خۆیان کێ ئه‌وانی وه‌ک رۆشنبیر و ره‌خنه‌گر و کۆمه‌ڵناس ناودێر کردوه‌؟؟؟
هه‌ر به‌سووکه‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له‌وه‌ی که‌کێ ده‌یانبا به‌م لاولادا..و وه‌ک رۆشنبیر و کۆمه‌ڵناس ئه‌یاننوێنێ..مه‌سه‌له‌که‌روون ده‌بێته‌وه‌و پێویست به‌درێژدادڕی ناکا..

ماویه‌تی

پنجشنبه، بهمن ۱۵، ۱۳۸۳

پاڵتاک ک ک


پاڵتاکککککک
سوارۆ سووزه‌نی


له‌شه‌مێکی رادوێ ئه‌وه‌نده‌ و دووهه‌زاره‌وه‌
بۆ قاقرستانی وڵاتانی زیخ و ئاو و باران!!
لێره‌ باش ئه‌بارێ باران و..
ئه‌وێش چش ش ش..
به‌گونی نه‌وتاویمانه‌وه‌
چی لێبکه‌ین؟؟
له‌ هه‌وڵاین پێکهاته‌یه‌کی ئوکسیژن و
..ئیدرۆژن تان
له‌نه‌وت بۆ ‎‎جوێکه‌ینه‌وه‌!

مه‌که‌ن سه‌ره‌تان ئه‌گرن!
شيرپه‌نجه‌ له‌ گريان و كه‌نيني زؤره‌..
ئيَره‌ راديؤيه‌كي شينه‌
ته‌رِ قسه‌ ده‌كا و
يؤڵؤن به‌ نينؤكي پا ئةژةنيَ
دونگباراني زيَدي گه‌رم و بيَ شةش ده‌كا
شةشن شةشين شةشين شةششش
بة هةر رةنگ و دةنگيَك..
پێَتان خؤشة؟
- لة حةفتاو حةوت نةتةوه‌تان بم
كه‌ مه‌
واته‌ من
منيش كيَ پێي ناخؤش بيَ بةويَمةوة...واتة سياسةت
يان بةبازار و نةوت و ئةسحابةوه‌
كة بةياني نا دوو بةياني
هةموو ئةوكرمانةي كة ئةلَيَن گواية سبةينيَ حةفتا هةزار كةرويَشك ئةفرِن و
سيَ به‌ياني
ئةتؤشين كة ناهةلَبةزن
و ئافرةت لة خؤرِا ئةوةند نائازان
كة ئازان و ئةولاتريشةوة كة گواية لةژيَرةوةن چششش
Aesl plizzzzzzz
حةرامزاو وام ئةزاني پياوي و ئه‌ته‌وێ گونةتةقيَي مندالَيم بير خةيتةوة
كة تؤ زؤلَ بوييت و من لة خؤشكت تةريَق ئةبوومةوة..
راديؤي چي؟
نةوتاوي چي؟
لة ميَژه‌ ئه‌وه‌ درؤشمه‌ و نةبؤتة شيعر.
لة رووداوتان بم كة چ جياوازه‌ ميژوو.. بين يان گێژوو...
بة سةر بالَي په‌پووله‌وه‌ هه‌ڵئه‌تؤقين وا بزانين شێرين و هه‌زار جار تففففف
له‌و هه‌نگةژاڵه‌يه‌ي وايزاني به‌يانيان پڕه‌ لة زيره‌
چؤلَيش بوو له‌ بن
ليَره‌ پێي ده‌ڵێن به‌كاره‌ت
كه‌ زيَدي مه‌ نه‌يبوو!!
تؤ ئةتگوت:
- پياوه‌كه‌ مه‌كه‌!
و من وام ئةزاني ياني، زووكة
به‌ هه‌موو رووت بوونه‌وه‌مه‌وه‌ له‌ ژيَره‌وه‌ بووم ..ئيستاش وه‌تر.
راديؤ با بؤني نةوت بسريَتةوة
كه‌ كه‌ركووك به‌ توون!!
خؤ هه‌ر هه‌موومانيان گا و چششش
لة پياوه‌تي و ئازايه‌تييه‌وه‌ ئه‌زنێی كچةتيو
سه‌رماته‌ به‌ توون و بيبار و ئه‌ويَي نيشتوومانه‌وه‌...به‌ پيري يان لاوي و ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ي پيرێژن بووم و نه‌مده‌زاني كورِ چه‌ند خؤشه و له‌ په‌سا بیرم له‌ تؤ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ تؤپي بووي ......
- شةرتة بة مةرجي تاوان
- بة توون
- بة قاقرستاني ولاَتاني به‌رد
- چ جياوازه‌ به‌رد و زيخ
- دواية ئةويش ورد ئه‌كرێ
شێخيش به‌ مناره‌وه‌ به‌رده‌وام ئاوي ده‌هاته‌وه‌ كه‌ گوايه‌ ..... ناوێرم نايفه‌رموومممممم
نازه‌نين كواي ؟
ئه‌مشه‌و به‌ چ ناوێكه‌وه هاتوويته‌ پاڵتاكه‌وه‌؟؟
من برِياره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست پياو 123 بم!!
تؤش له‌ بري هةزار هه‌ناسه‌ و ئاخێكی دوايين ..
عه‌ترێك بده‌ له‌ قؤپيه‌کانی كيبؤرده‌كه‌ت
با بتناسمه‌وه‌
به‌م وينده‌وزي MEيه‌وه‌ چؤن گوێ بگرم كه‌ 1212121
1111111111111111111111111111
سه‌لام به‌ روويێ ماهه‌ت!
Urlم نية و لةخؤرِا كةوتووم بة سةرتا بةقوربان
قةزات كةويَ لة نه‌وت و ئه‌مريكاش كه‌ زرِباوكێبوو ياننةبوو
تؤ به‌و سمێڵه‌ برنجيه‌ته‌وه‌ بمخؤ و كچ نه‌بم ئه‌گه‌ر لؤمه‌ت كه‌م
Aesl pliz!
به‌ سيانزه‌ برا و هه‌موو نائامؤزاكانمه‌وةوه‌ كه‌ سه‌گبابينه‌ له‌ تۆ به‌كوڵتربوون و بؤ شوێني چؤڵ ئه‌گه‌رِان لێم و تؤ بيانوو بوويت گه‌مژه‌ له‌ چي ترسايت؟؟
له‌ سه‌رووي شه‌قامي خواوه‌ ..
ناشيرين ..چه‌تيوه‌ رِووداره‌ به‌سه‌..
باوكم پێم بزانێ ئه‌مكوژێنێته‌وه‌ و
ئێستاش حه‌شيش گرانه‌ و هيچيششش!!
چه‌تيو له‌ ده‌ورت گه‌رێم ده‌ترسم
دايكم بێتوو بزاني به‌م شه‌وه‌..
پريزي كؤمپيؤتێره‌كه‌م بێ كاره‌با ...
منيش بێ mesnger هه‌تا ..هه‌تا
- ئليزا I love youبه‌ قوربان !
- I,m from Kurdistan كه‌ ئه‌زانم تؤ نايزاني و ناويشت نه‌بيستووه‌!
- I am from contris love..